حكومەتی ئیسپانیا لەسەر زاری وەزیری دارای وڵاتەكەی دانی بەوەدانا كە بەهۆی هەڵەیەك لە نووسیندا قەرزی سەر وڵاتەكەی بە بڕی 14.5 ملیار دۆلار زیادبووە، ئەمەش دوای 4 رۆژدێت لەسەر دەرچوونی ژمارە و داتاكانی پەیوەندیدار بە قەرزەكانی ساڵی 2014.
وا چاوەڕواندەكرێت كە قەرزەكانی سەر ئیسپانیا رێژەی لەسەدا 98.9% ی هەموو داهاتی ئیسپانیا بێت، نەك ئەوەی كە حكومەت بڵاوی كردووەتەوە كە رێژەكەی 99.8%.
ئەم كێشەیە بەهۆی هەڵەی كۆمپیوتەرەوە رووینەدابوو، بەڵكو هەڵەیەكی مرۆی بووە و بەهۆی گۆڕینی شوێنی ئەو دوو ژمارەیە روویداوە .
هەرچەندە كە ئەم دوو ژمارەیە ئەوەندە جیاواز دیارنین، بەڵام بۆ وڵاتێكی وەك ئیسپانیا كە خاوەن چوارەم گەورە دارایی كیشوەری ئەوروپایە، جیاوازیەكەی بڕی 14.5 ملیار دۆلارە .
بەرزبوونەوەی زۆری قەرزی سەر ئیسپانیا ترسی لای شارەزایە داراییەكانیان دروستكردووە، لەبەرئەوەی لە كۆی 68.5%ی بەرهەمی ئابووری لەساڵی 2011 لە بەرهەمی ئابووری بەرزبووەتەوە بۆ 92.2% لەناوەڕاستی ئەم ساڵ.