دوای ئه‌و كێشه‌یه‌ی ڕووبه‌ڕووی بودجه‌ی ئه‌مریكا بووه‌وه، بازرگانیی ئه‌و وڵاته زیانی پێگهشتووهو كومه‌ڵێك له‌كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته مایه‌پووچ بوون.
تۆڕی هه‌واڵی BBC بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی نرخی پشكی كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌ی ڕووبه‌ڕووی بودجه‌ی ئه‌مریكا بووه‌ته‌وه، پشكه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو دابه‌زیوه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی مایه‌پوچبوونی هه‌ندێك له‌كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌و وڵاته.
كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌دان، چاودێرانی ئابوریش پێیان وایه، ئه‌و كێشه‌یه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌مریكا بووه‌ته‌وه، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئابوری هه‌موو جیهان جێده‌هێڵێت.
به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌مریكا بووه‌ته‌وه له‌ڕووی بودجه‌وه، كۆمه‌ڵێك له‌ده‌زگاكانی حكومه‌تیش داخران‌و زیاتر له‌سێ به‌شی كارمه‌ندانی حكومه‌ت له‌كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه، به‌هۆی هه‌مان كێشه‌وه (باراك ئۆباما) سه‌رۆكی ئه‌مریكاش گه‌شته‌كه‌ی بۆ كیشوه‌ری ئاسیا هه‌ڵوه‌شانده‌وه.