كارگه‌كانی‌ ناوشار لاده‌برێن

شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ به‌هاوكاری‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، له‌هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دان به‌مه‌به‌ستی‌ پاراستنی‌ ژینگه‌ سه‌رجه‌م كارگه‌‌و پیشه‌وه‌ره‌كانی‌ ناوشار بگوازنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ دوو.
 
هه‌رچه‌نده‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بڕیاریانداوه‌ كارگه‌‌وخاوه‌ن پیشه‌كان له‌ناوشاردا بگوازرێنه‌و بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ شار، بۆئه‌ومه‌به‌سته‌ش ناوچه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ دوو له‌باشوری‌ سلێمانی‌ دروستكراوه‌، به‌ڵام تائێستا زۆرێك له‌كارگه‌و پیشه‌وه‌ره‌كان له‌ناو شاردا ماون‌و ئه‌وه‌ش زیانی‌ به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌ بۆ پیسبوونی‌ ژینگه‌، له‌باره‌یه‌وه‌ (زه‌رده‌شت ڕه‌فیق) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕاگه‌یاندتی‌ شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ به‌  NNAڕاگه‌یاندوە، به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدان بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ كارگه‌و پیشه‌وه‌ران بۆ ناوچه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ دوو له‌ناوچه‌ی‌ هوانه‌،ناوچه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ یه‌كیش كه‌له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان تاپۆ كراوه‌، قه‌ره‌بو ده‌كرێنه‌وه‌‌و له‌ناوچه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ دووش زه‌ویان پێده‌درێت، له‌دوای‌ چۆڵبونیشی‌ جێگاكه‌ی‌ ده‌كرێت به‌ پارك‌و ته‌لاری‌ بازرگانی‌.
ڕوونیشیكرده‌وه‌، له‌نزیك ناوچه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ دوو  هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ نیشته‌جێبونی‌ تیادانیه‌ ته‌نها چه‌ند گوندێك له‌و ناوچه‌یه‌ هه‌یه‌ ئه‌وانیش به‌گوێره‌ی‌ نه‌خشه‌ی‌ نوێ سنوریان بۆدیاری‌ ده‌كرێت‌و ئه‌گه‌ر پێویستیكرد ده‌یانگوازنه‌وه‌ بۆ جێگایه‌كی‌ گونجاو سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاریه‌كانیشیان بۆ دابین ده‌كه‌ن.