ئه‌وانه‌ی‌ پاڵپشتی‌ فلیمی‌ شیرین بوون خه‌ڵاتكران

ئێواره‌ی‌ دوێنێ‌ 7ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2012، له‌مه‌راسیمێكی‌
شایسته‌دا له‌هۆڵی‌ ته‌لاری‌ هونه‌ر، به‌هۆی‌ پاڵپشتیكردنیان بۆ ستافی‌ فیلمی‌ شیرین‌
، پێنج ده‌زگای‌ راگه‌یاندن‌و دوو كۆمپانیایان خه‌ڵات كرد.

 

له‌سه‌ره‌تای‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌رێوبه‌ری‌ راگه‌یاندنی‌
فیلمه‌كه‌، سیروان غه‌ریب، كه‌ كاره‌كانی‌ راگه‌یاندنی‌ فلیمه‌كه‌ی‌ له‌ئه‌ستۆ گرتبوو،
،وتارێكی‌ پێشكه‌شكرد كه‌تیایدا رۆڵی‌ راگه‌یاندنی‌ له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ بینینی‌
فلیم به‌رزنرخاندو داوای‌ كرد راگه‌یاندنه‌كان هاریكاری‌ ته‌واوی‌ هه‌موو به‌رهه‌مێكی‌
ناوازه‌ی‌ له‌چه‌شنی‌ شیرین بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌و به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنانه‌
كرد كه‌له‌كاتی‌ راپه‌راندنی‌ فلیمی‌ شیریندا پاڵپشتییانكردووه‌ كه‌ بریتی‌ بوون له‌
لاوه‌ند نه‌وزاد به‌رێوبه‌ری‌ كه‌ناڵی‌ گه‌لی‌ كوردستان، توانا عوسمان به‌رێوبه‌ری‌
كه‌ناڵی‌ ئێن ئار تی‌، عارف قوربانی‌ سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ خه‌ندان، هوشیار عه‌بدوڵا به‌رێوبه‌ری‌
كه‌ناڵی‌ كه‌ی‌ ئێن ئێن، ئامانج كه‌مال ، به‌رێوبه‌ری‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ كوردسات.

پاشان ستافی‌ سه‌ره‌كی‌ فیلمه‌كه‌ی‌ بانگهێشتی‌ سه‌ر
شانۆ كران و هه‌ریه‌ك له‌وانیش وته‌ی‌ خۆیان پێشكه‌شی‌ ئاماده‌بوانكرد، دواتر له‌لایه‌ن
ستافی‌ فیلمه‌كه‌وه‌ خه‌ڵات به‌خشرایه‌ هه‌ریه‌ك له‌ناوبراوان و پاشانیش كۆمپانیاكانی‌
“ئاسیاسێڵ‌‌و سیتی‌ سه‌نته‌ر)، به‌هه‌مان شێوه‌ خه‌ڵاتكران، له‌دوای‌ ئه‌م مه‌راسیمه‌ش
وه‌ك رۆژانی‌ رابردوو فیلمه‌كه‌ بۆ بینه‌ران نمایشكرا.

فیلمی‌ شیرین‌ ، فیلمێكی‌ رۆمانسیه‌‌و له‌یه‌كه‌م رۆژی‌
جه‌ژنی‌ قوربانه‌وه‌ له‌شاری‌ سلێمانی‌ نمایش ده‌كرێت‌و تا ئێستاش له‌هۆڵی‌ ته‌لاری‌
هونه‌ر نمایشی‌ به‌رده‌وامه‌، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنیشیه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا
26 جار له‌دوو كاتی‌ جیاوازدا( 4ی‌ ئێواره‌ 7.30 شه‌و) نمایشكراوه‌ زیاتر له‌ 35 هه‌زار
بینه‌ریش فلیمه‌كه‌ی‌ بینیوه‌، فلیمه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان (شوان عه‌توف،
به‌یان عوسمان) رۆڵی‌ سه‌ره‌كی‌ تیادا ده‌گێرن .

بێجگە لەو دوو هونەرمەندە، چەند هونەرمەندێکی‌ تری‌
بەتوانا بەشدارییان تیادا کردووە، لەوانە نەرمین کاوانی‌، دڵشاد، زاهیر عەلی‌

دیمەنەکانی‌ ئەم فلیمە لەسروشتە جوانەکەی‌ کوردستان
گیراوەو لەپایتەختی‌ جوانی‌ پاریش کۆتایی‌ بەوێنەگرتن هێنراوە.

ئەم فلیمە هەوڵێکە بۆ دروستکردنی‌ هەڵوێستێکی‌ ترە
لەپراکتیزەکردنی‌ خۆشەویستی‌ لەنێوان یاخی‌ بوون لەداب و نەریتەکاندا.

فلیمەکە لەدەرهێنانی‌ حەسەن عەلییەو بانگەشەیە بۆ گەڕانەوەی‌
بەهای‌ رۆمانسیەت بۆ ژیان کەبەدەست کاریگەرە مادییەکانی‌ ژیانەوە لەدەستمانداوە.

چیرۆکی‌ فلیمەکە داکۆکیکردنە لەخۆشەویستی‌ کەبەبێ ئەو
ژیان هەموو سیحرێکی‌ لەدەستداوە.