بەمەبەستی بەرەو پێشچونی کاری ئابوری و بازرگانی و بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابوری کوردستان و لەئایندەیەکی نزیکدا ژوری ئەوروپی لە عێراق- کوردستان سلێمانی دەکرێتەوە
عوسمان فەتاح کارگێڕی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و جێگری سەرۆکی ژوری ئابوری ئەوروپی ڕایگەیاند: سەردانی ژوری ئابوری ئەوروپیمان لە ئەستەنبوڵ کردو کۆبوینەوە بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان و هاوکاری کردنی ئابوری و بازرگانی.
ئاماژەی بەوەشدا ژوری ئابوری ئەوروپی کاردەکات بۆ دروستکردنەوەی ژێرخانی ئابوری عێراق و کوردستان لە بوارەکانی بازرگانی و پیشەسازی و کەرتی کشتوکاڵ و ژینگە و کۆکرد هاوکاری مادی بۆ پرۆژە ستراتیژیەکان و چەندین بواری دیکە.
