ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه، به‌هۆی داڕمانی پرۆژه‌ی ئه‌نده‌رپاس له شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود له نزیك یاریگای چیای شاری سلێمانی، دوو كرێكار بوون به ژێره‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌ردووكیان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
عوسمان زیندانی سه‌رۆكی سه‌ندیكای كرێكارانی بیناسازی رایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌ی ئه‌نده‌رپاسی سلێمانی كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، داڕماو دوو كرێكاری كرد به ژێره‌وه.
وتیشی: ” به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه هه‌ردوو كرێكاره‌كه، گیانیان له ده‌ستداو ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری شاری سلێمانی كران”.
عوسمان زیندانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌و پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن كۆمپانیای “پورنام”ی ئێرانییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌و كرێكارانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستدا خه‌ڵكی وڵاتی ئێرانن.
سه‌رۆكی سه‌ندیكای كرێكارانی بیناسازی كوردستان هۆكاری رووداوه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه شێوازی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵی ئه‌و ئه‌نده‌ر پاسه زۆر هه‌ڵه‌بووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه رووداوه‌كه‌ی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
زیندانی ده‌شڵێت” ئێمه داوای لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین، بۆ هه‌موو پڕۆژه گه‌وره‌كانی شاری سلێمانی، چونكه ئاماری مردنی كرێكاران مه‌ترسیدارن و پێویست به‌وه ده‌كات سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كان رابگیرێت”.
له‌باره‌ی ئاماری ئه‌و كرێكارانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، وتی” له ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردوودا، 17 كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه و حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌رپرسیاری یه‌كه‌می گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و كرێكارانه‌یه”.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌هۆی داڕمانی پرۆژه‌ی ئه‌نده‌رپاس له شه‌قامی مه‌لیك مه‌حمودی شاری سلێمانی، چه‌ندین كرێكار بوون به ژێره‌وه.
كه‌مێك پێش ئێستا یه‌كێك له‌و كرێكارانه بهرمردووی ده‌رهێنرا.
ئێستا تیمه‌كانی فریاگوزاری سه‌رقاڵی ده‌رهێنانه‌وه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ن، كه بوون به ژێره‌وه.
سەرچاوە – خه‌ندان