بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری و چۆنیەتی کارکردنیان لە شاری سلێمانی ڕێکخراوی JETRO دەرەکی بازرگانی یابانی کە ئۆفیسی سەرەکیان لەووڵاتی تورکیایە سەردانی سلێمانیان کردو لەگەڵ ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆبونەوە لە کۆبونەوەکەدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندی بازرگانی و ئابوری کرا و شێوازی کارکردنیان لە شاری سلێمانی.
سەرۆکی ژوری بازرگانی سلێمانی سیروان محەمەد ڕای گەیاند شاری سلێمانی ڕوبەرێکی فراوانی هەیە و توانیویەتی لەدوای ڕوخانی ڕژێمی پێشوی عێراقەوە ئەم شارە گرنگی زۆری پێبدرێت و لەسەر دەستی بازرگانان و پیشەوەرانی ناوخۆی و بە هاوکاری کۆمپانیادەرەکیەکان ئەم شارە بەرەو پێش بڕوات و کاری باشی تیادا بکرێت .
سەرۆکی ژور داواشیکرد کە کۆمپانیا یابانیەکان گرنگی زیاتر بدەن بەشاری سلێمانی و کارەکانیان بهێننە کوردستان و لە شاری سلێمانی کاربکەن.
لای خۆشیەوە تۆشیرۆ ناکاجیما نوێنەری ڕێکخراوی JETRO دەرەکی بازرگانی یابانی ئەوەیان ئاشکراکرد کە بەهەموو شێوەیەک هەوڵدەدەن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیەکی باش لەگەڵ شاری سلێمانی و سەرجەم کۆمپانیاکاندا.
ڕێکخراوی JETRO دەرەکی بازرگانی یابانی کاردەکەن بۆ ناساندنی کۆمپانیا یابانیەکان لە جیهاندا لەلایەن وەزارەتی ئابوری یابانیەوە پشتیوانی ئەکرێت .