سەرۆک و ئەندامانی ژور کۆبونەوە

لەبەرامبەر ئەو داواکاری و پێداویستیانەی بازرگانان و پیشەوەرانی شاری سلێمانی هەیانە ئەندامان و سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆبونەوە و باس لەسەرجەم کێشەو گرفتەکانی بازرگانان و پیشەوەرانکرا و بڕیاردرا بە کارکردن و بەدواداچونی ئەو کێشانە و چارە سەرکردنیان.
ئەمڕۆ 6/10 کۆبونەوەی ئاسای ئەندامان و سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەچوو کە گفتوگۆکرا لەسەر کێشەی بازرگانان و پیشەسازای ئەو بازرگانانەی لەبواری جگەرە کاردەکەن و هەروەها ئەو پیشەسازانەی کێشەی تاپۆی ناوچەی پیشەسازیان هەیە و هاوکات وردبینی کرا لە میزانیەی کۆتای ساڵ.
هەر لەو کۆبونەوەیەدا باس لە پرۆژەی کۆگاکان کرا کە بڕیارە بکەوێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە.