دابەزینی نرخی دەرمان

وەزارەتی تەندروستی چەند ڕێوشوێنێك دەگرێتەبەر بۆ دابەزاندنی نرخی دەرمان لەهەرێمی كوردستان. 
د. ڕێكەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە(نها24)ی ڕاگەیاندوە: لەپێناوی باشتركردنی جۆری دەرمان‌و دابەزینی نرخەكەی، بڕیاریانداوە پشكنینی دەرمان لەكوالیتی كۆنترۆڵ لە(800) دۆلارەوە دابەزێنن بۆ (400) دۆلارو هەروەها تۆماركردنی لە(8) ملیۆنەوە بۆ (2) ملیۆن دینار دابەزێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد: لەسەدا پەنجای ئەو دەرمانانەی هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت لەڕێگای كوالیتی كۆنترۆڵەوە پشكنینیان بۆ دەكرێت، ئەمەش وادەكات لەهەرێمی كوردستان نرخی دەرمان دابەزێت.