دەوڵەمەنترین ژنی جیهان منداڵەكانی فێر دەكات رێز لە كار و پارە بگرن

 میلیندا گیتس، خێزانی گەورە ملیاردێری جیهانی و خاوەنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت (بیڵ گیتس)، رایگەیاند، منداڵەكانی لەسەر كەمخەرجكردنی پارەو دەستگرتن پێوەی پەروەردە دەكات، لەگەڵ ئەوەی باوكی منداڵەكانی خاوەنی سامانێكی بێشوومارە.
لە لێدوانێكدا بۆ گۆڤاری (لۆفیگارۆ)ـی فەرەنسی، میلیندا، رەتییدەكاتەوە منداڵەكانی بەشێوەك پەروەردە بكات، رێز لە پیرۆزی كار و پارە نەگرن.
ناوبراو دەڵێت:”پێویستە سێ منداڵەكەم فێری ژیانێكی ئاسایی بن و بزانن چۆن رێز لە كار دەگرن، چونكە بەخێو كردنی منداڵەكانم وەك دەوڵەمەندەكان، زیان بە داهاتوویان دەگەیەنێت”.
لەبارەی رۆژانەی منداڵەنییەوە، میلیندا گوتی:”رۆژانەی منداڵەكانم زۆر كەمە و بەشی پێداویستییە سەرەتاییەكانی رۆژانەیان دەكات، چونكە نەبوونی سنوور بۆ خەرجكردنی پارە، منداڵ بەرەو شكست و راهاتن لەسەر ماددە هۆشبەرەكان دەبات”.
بیڵ گیتس خاوەنی سێ منداڵە، چاوپۆشی لە نیوەی سامانەكەی كردووە، كە 60 ملیار دۆلار دەكات، بۆ كاری خێرخوازی، لە ناو ئەمریكا و سەرتاسەری جیهان.