به‌گوێره‌ی ئاماری به‌ڕێو‌به‌رایه‌تی به‌كارخستن و راهێنانی پیشه‌یی سلێمانی، له ئێستادا یه‌ك هه‌زار ژنی بیانی وه‌ك ئیشكه‌ری ناو ماڵ له سلێمانیدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به‌ڕێوبه‌ری به‌كارخستن و راهێنانی پیشه‌یی سلێمانی (ئاسۆ نه‌جمه‌دین) بە وارڤینی راگەیاندوە ، له ئێستادا له ناو شاری سلێمانی شه‌ش هه‌زار كرێكاری بیانی كاری جۆراو جۆر ده‌كه‌ن و له‌و ژماره‌یه‌ش یه‌ك هه‌زاریان له ره‌گه‌زی مێن.
وتیشی: “ئه‌و كرێكاره بیانییانه مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروستیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و به تایبه‌تی ئه‌و ژنانه‌ی له نێو ماڵان‌دا كار ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌ندامی خێزان رێزیان لێده‌گیرێت و تا ئێستا هیچ كام له كرێكاره‌كان سكاڵایان له دژی خاوه‌ن كار یان ئه‌و ماڵانه تۆمار نه‌كردووه كه ئیشی تێدا ده‌كه‌ن”.
روونیشیكرده‌وه، له هه‌رێمی كوردستان دادگایه‌كی تایبه‌ت به كار هه‌یه و هه‌ر كرێكارێك رووبه‌ڕووی كێشه ببێته‌وه ده‌توانێت له‌و دادگایه سكاڵا تۆمار بكات”.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد، چوار كۆمپانیای تایبه‌ت كرێكاری بیانی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاورده ده‌كه‌ن، زۆربه‌ی كرێكاره‌كان خه‌ڵكی چین، نیپاڵ و به‌نگلادیشن.