زانیارییه‌كی گرنگ و پێویست له‌كاتی دوباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی ده‌فره‌ پلاستییه‌كان

زۆرجار ئێمه‌ بوتڵی ئاو و بیبسی و ده‌فری پلاستیكی پاش ئه‌وه‌ی به‌تاڵ ده‌بێت به‌كاریده‌هێنن بۆ شتیتر، بۆیه‌ زۆرگرنگه‌ به‌ر له‌به‌كارهێنانی هه‌ر ده‌به‌یه‌ك یان بوتڵێك یان ده‌فرێك ته‌ماشای ئه‌و هێمایه‌ بكه‌ین كه‌ له‌سه‌ر بوتڵه‌كه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ هه‌موو بوتڵ و ده‌فرێك یه‌كێك له‌م حه‌وت هێمایه‌ی له‌سه‌ره‌، هه‌ریه‌ك له‌و ژمارانه‌ مانایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

1.(PETE): سه‌لامه‌ته‌ و به‌كه‌ڵكی دوباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ دێت، به‌كارده‌هێنرێت بۆ بوتڵی ئاو و شه‌ربه‌ت.
2.(HDPE): سه‌لامه‌ته‌و به‌كه‌ڵكی دوباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ دێت، به‌كارده‌هێنرێت بۆ شامپۆ و پاككه‌ره‌وه‌، شیر و یاری منداڵان.
3.(V): مه‌ترسیدارو ترسناكه‌ ته‌نها بۆ یه‌كجاره‌ و دوباره‌ به‌كارنایه‌ته‌وه‌.
4.(LDPE): سه‌لامه‌ته‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌كرێت دوباره‌ به‌كارببرێته‌وه‌، بۆ زۆربه‌ی پاكه‌تی سیدی له‌مجۆره‌یه‌.
5.(PP): باشترین جۆری پلاستیكه‌ كه‌هیچ مه‌ترسییه‌كی نییه‌و بۆ هه‌موو شله‌مه‌نییه‌كی ساردو گه‌رم ده‌توانرێت دووباره‌ به‌كاربهێنرێته‌وه‌، زۆربه‌ی كه‌ره‌سته‌كانی ده‌رمان خواردن و پاراستنی خۆراك له‌مجۆره‌ دروست ده‌كرێت.
6.(PS): زۆرناته‌ندروسته‌و مه‌ترسیداره‌ ته‌نها بۆیه‌كجار به‌كارده‌برێت، په‌رداخ و كوپی چاو قاوه‌ی سه‌فه‌ری هه‌روه‌ها قاپی خواردنی فاست فوده‌كان له‌مجۆره‌ دروست ده‌كرێت، شێوه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی ته‌په‌دۆره‌، ناكرێت بۆ جارێكیتر به‌كاربهێنرێته‌وه‌.
7.(OTHER): جۆریتر، كه‌ هێشتا ئه‌مجۆره‌یان جێگای مشتومڕه‌ له‌نێوان پسپۆران له‌سه‌ر هه‌بوون و نه‌بوونی مه‌ترسی دوباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی.
ئومێده‌وارم كه‌ڵك له‌م زانیارییانه‌ وه‌ربگرن.
PETE – Polyethylene terephthalate
HDPE – High Density Polyethylene
V (PVC) – Polyvinyl Chloride
LDPE – Low Density Polyethylene
PP – Polypropylene
PS – Polystyrene
 
 
 
kurdistanonline