هه‌رچه‌نده حه‌پی پاراسیتۆل له‌كاتی ئازار و تـادا یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار و تا ده‌دات، به‌ڵام چه‌ند كاریگه‌ریه‌كی زیانبه‌خشی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی هه‌یه، به‌تایبه‌تی له‌و كاتانه‌دا كه مرۆڤ چه‌ند ده‌نكێكی زۆر له‌و حه‌پانه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن ده‌خوات.
سایتی (ئه‌پۆتێكن ئومشاو)ی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه زیانی بۆ نه‌خۆشیه‌كانی جگه‌ر به‌تایبه‌تی هه‌یه، هه‌روه‌ها نه‌خۆشی هه‌وكردنی پێست و زراو و ته‌سكبونه‌وه‌ی بۆریه‌كانی هه‌ناسه‌ی مرۆڤ و كه‌مكردنه‌وه‌ی خڕۆكه سپیه‌كانی خوێن، بۆیه پێویسته له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی هه‌ر جۆره نه‌خۆشیه‌ك له‌وانه پزیشكی پسپۆڕی لێ ئاگاداربكرێته‌وه، هاوكات پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه، یاخود به‌هۆی زۆر شته‌وه توشی هه‌وكردن ده‌بن، پاراسیتۆل به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پزیشك نه‌خۆن و ده‌رمانخانه‌كان و پزیشكی پسپۆڕ له‌كاتی كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه.