پیاوێکی ئاینی و نوسه‌رێک داوا ده‌کەن چه‌ڵی سێکسی به‌و ژنانه‌ بکرێ که‌ له‌ شوێنه‌ بازرگانیه‌کان کارده‌که‌ن

پیاوێکی ئاینی و نوسه‌رێکی سعودی به‌ ناوی عه‌بدوڵا محه‌مه‌د داود،له‌ ئه‌کاونتی خۆی له‌ تویته‌ر داوای کردوه‌،بۆ راگرتنی کارکردنی ژنان له‌ مۆڵ وشوێنه‌ بازرگانیه‌کان گێچه‌ڵی سێکسی به‌کاشێره‌کان بکرێ.
عه‌بدوڵا داود که‌ ،100هه‌زار به‌شداربوی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هه‌یه‌،داوای کردوه‌بۆ راگرتنی کارکردنی ژنان له‌ مۆڵ و بازاڕو شوێنه‌بازرگانیه‌کان ،پێویسته‌ گێچه‌ڵی سێکسیان پێ بکرێ،تا بێزار ببن وکاره‌که‌ به‌جێ بهێڵن.
سعودیه‌ که‌ ته‌نیا رێگا ده‌دات ژنان له‌ هه‌ندێک شوێندا کاربکه‌ن ،وه‌ک زانکۆ ،نه‌خۆشخانه‌،قوتابخانه‌کان،به‌م دواییه‌ به‌ یاسایه‌ک رێگه‌ی داوه‌ که‌ ژنان له‌ فرۆشگاو بازاڕو مۆڵه‌کان کاربکه‌ن.