وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی عیراق بڕیاری داوه پاسی نوێی دوو نهۆمی تایبه‌ت به‌گواستنه‌وه‌ی ناوشار بۆ شاری به‌غدا بكڕێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (ئه‌لبا هاوس) ئیمزاكردووه. هه‌ر له‌بواری گواستنه‌وه‌دا پارێزگاری به‌سره پڕۆژه‌یه‌كی پێشنیاز كردووه بۆ به‌گه‌ڕخستنی تاكسی حكومی، بۆ هاتوچۆو گواستنه‌وه‌ی نه‌فه‌ری ناو شار، به‌ڵام هێشتا پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
شوێنێكی باش بۆ ریكلام
عادل ئه‌لساعدی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی نه‌فه‌ری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان 260 پاسی دوو نهۆمی به‌پێی گرێبه‌ستێك له‌كۆمپانیای (ئه‌لبا هاوس)ی كڕیوه‌و هێشتا پاسه‌كان نه‌كه‌وتوونه‌ته گه‌ڕ، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی تهندروستیو گه‌یاندن داوا ده‌كه‌ن رێگه‌یان پێبدرێ وێنه‌و ریكلام له‌سه‌ر ئه‌و پاسه دوو نهۆمییانه بڵاو بكه‌نه‌وه.
عادل ئه‌لساعدی وتی:»له‌كۆی ئه‌و 260 پاسه‌ی وه‌زاره‌ت كڕیویه‌تی ژماره‌یه‌كی زۆریان گه‌یشتۆته به‌غداو وه‌رگیراوه، ئه‌وه‌یشی كه‌ماوه چه‌ند رۆژێكی تر ده‌گاته ده‌ستمان».
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ندێك رێوشوێنی ئیداری له‌نێوان وهزارهتهكهیانو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ ماوه بۆ وه‌رگرتنی ژماره، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ئه‌و رێوشوێنه ئیداریانه‌دا پاسه‌كان دهخرێنهگهڕو شه‌قامه‌كانی به‌غدا به‌م نزیكانه پاسی نوێی دوو نهۆمی به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن.
رێژه‌ی قازانج بۆ شۆفێر
ئه‌و به‌رپرسه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئیمتیازاتی زیاتر بۆ شۆفێری ئه‌و پاسانه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، له‌وانه‌ش ته‌رخانكردنی رێژه‌یه‌ك له‌قازانج، به‌مه‌به‌ستی هاندانی شۆفێران بۆ كاری زیاتر‌و باشتر، هاوكات وه‌زاره‌ته‌كانی تهندروستیو گه‌یاندن داوایان كردووه ریكلامه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر پاسه‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش دیسانه‌وه به‌قازانجی شۆفێره‌كانه، چونكه وه‌زاره‌ت به‌نیازه رێژه‌ی (1%)ی داهاتی ئه‌و ریكلامانهش بۆ شۆفێره‌كه بێت، هه‌روه‌ها له‌ساڵێكدا دوو جار جلوبه‌رگ بۆ شۆفێر ده‌كڕدرێت (هاوینه‌و زستانه)، كه‌هیچیان بڕه پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆیان له 300 هه‌زار دینار كه‌متر نابێت.
یه‌كه‌م جار به 10 فلس بوو
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق پێشتریش هه‌وڵی داوه خزمه‌تگوزاریی گواستنه‌وه‌ی باشتر پێشكه‌ش به‌هاووڵاتیان بكات‌و یه‌كه‌م هه‌نگاویشی دامه‌زراندنی نووسینگه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیان بوو له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆیانه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا، كه هاووڵاتی ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه داوای گواستنه‌وه بكات، به‌نیازیشه هه‌مان خزمه‌تگواریی له‌ژماره‌یه‌ك لههۆتێلهكانیشدا ده‌سته‌به‌ر بكات‌و چه‌ند نووسینگه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌یان تێدا بكاته‌وه.
پاس وه‌ك هۆكارێكی گواستنه‌وه بۆ یه‌كه‌م جار له‌ساڵانی چه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا هاتۆته به‌غداوه‌و له‌و سه‌رده‌مانه‌دا چه‌ند جۆرێكیان هه‌بووه له‌وانه‌ش (كوێر، عاسی ئه‌لحه‌مرا، لالستهر ئهلحهمراو ئیعلاندون)، پاسه‌كانی ئه‌و كاته ده‌كران به‌دوو به‌شی سه‌ره‌كییه‌وه، به‌شی پیشه‌وه‌ی كورسییه‌كانی په‌ڕۆ بوو نرخه‌كه‌یشی 15 فلس بوو، به‌ڵام به‌شی دواوه‌ی ته‌خته‌ی رهقوتهق بوو له‌به‌رئه‌وه كرێكهیشی هه‌رزانتر بوو، ته‌نیا 10 فلس بوو.
تاكسی حكومیی
هاوكات راگه‌یاندنی پارێزگای به‌سره رایگه‌یاند، ئیداره‌كه‌یان به‌نیازه پڕۆژه‌ی تاكسی حكومی بخاته گه‌ڕ كه به‌وته‌ی به‌رپرسی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگای به‌سره، پڕۆژه‌یه‌كی شارستانی نوێیه‌و هاووڵاتیانو گه‌شتیارانیش له‌یه‌ك كاتدا سوودی لێ ده‌بینن.
ماجید ئهلنهسیراوی به‌رپرسی ئه‌و نووسینگه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه پلانی پڕۆژه‌كه به‌و شێوه‌یه‌یه، كه حكومه‌ت خۆی 200 تاكسی دهكڕێتو به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست شۆفێری بۆ داده‌مه‌زرێنێت، هه‌روه‌ها 200 تاكسی تریش له‌خودی خاوه‌ن تاكسییه‌كان ده‌كڕێته‌وه‌و خاوه‌نه‌كه‌شیان هه‌ر به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست وه‌ك شۆفێر داده‌مه‌زرێنێت، پڕۆژه‌كه‌ش ژماره‌یه‌كی باش هه‌لی كار بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.