به‌هۆی كۆنی‌و خراپی جۆری كاغه‌زه‌كه‌یه‌وه، به‌شێك له‌دراوی عیراق تووشی دڕاوی‌و كۆنی بۆته‌وه، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی هه‌رێمیش له‌سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی رێنمایی خۆیان پاره‌ی ورده‌ی دڕا‌و له‌هاووڵاتیان وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر خۆشیان لایان نه‌بێت ره‌وانه‌ی به‌غدای ده‌كه‌ن‌و له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا بۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سێ تریلیۆن بۆ قه‌ره‌بووی دراو
سه‌باره‌ت به‌بوونی پاره‌ی ورده‌ی دڕا‌و و كۆن له‌بازاڕه‌كانی عیراق‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت (250و 500و 1000)دیناریی كه‌كێشه‌یه‌كی زۆری بۆ كڕیاران‌و فرۆشیاران دروستكردووه، دلێر عه‌بدولقادر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌كوردستانی نوێی راگه‌یاند، تائێستا لیژنه‌ی دارایی هیچ نووسراوێكی به‌ڕه‌سمی ئاراسته‌ی بانكی ناوه‌ندی نه‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی ورده چاپ بكه‌ن، به‌ڵام كاتێك له‌گه‌ڵ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عیراق كۆبوونه‌وه، ئه‌وان رایگه‌یاند، بڕی سێ تریلیۆن دیناریان لایه‌و ده‌توانرێت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پاره‌ی دڕا‌و به‌كار بهێنرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وتی:»ئه‌مجاره جێگه‌ی خۆیه‌تی پرسیاری ئه‌وه‌یان لێبكرێت له‌و سێ تریلیۆن دیناره چه‌نده‌ی بۆ پاره‌ی ورده‌ی دڕاوی هه‌زاری‌و 500 دیناری‌و 250 دیناری دانراوه، كه‌ئه‌مه باشتره له‌چاپ كردن».
باشتره عومله‌كه بگۆڕدرێت
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، دلێر عه‌بدولقادر رایگه‌یاند، به‌پێویستی ده‌زانین هه‌ندێك عومله هه‌یه چاپ بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بانكی ناوه‌ندی پاره‌ی ورده‌ی یه‌ده‌كی هه‌بێت باشتره ئه‌وه دابه‌ش بكرێت، نه‌ك جارێكی دیكه هه‌وڵی چاپكردنی پاره‌ی نوێ بدرێته‌وه، باشتریشه بیر له‌وه بكرێته‌وه عومله‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بگۆڕین، وه‌ره‌قه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوتر له‌وه‌ی ئێستا دیاری بكرێت‌و پاره‌كه‌ی پێ چاپ بكرێت».
پاره‌ی ورده‌ی نوێ دابه‌ش ده‌كه‌ن
بانكی هه‌رێم لقی سلێمانی، ئه‌و شوێنه‌یه كه‌زۆرترین مامه‌ڵه‌ی دراوی تیایدا ده‌كرێت‌و به‌شێكیش هه‌یه بۆ ئاڵوگۆڕی عومله كۆنه‌كان دانراوه، كه به‌پێی رێنمایی پاره‌ی كۆن له‌هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێته‌وه‌و له‌بڕی ئه‌وه پاره‌ی لۆكیان ده‌درێتێ.
له‌وباره‌یه‌وه گه‌زیزه محێدین جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكی هه‌رێم لقی سلێمانی به‌كوردستانی نوێی راگه‌یاند، هه‌موو جارێك له‌به‌غداوه كه پاره‌یان بۆ دێت به‌شێك ورده‌شیان بۆ دێت كه تازه‌یه‌و ده‌قی نه‌شكاوه، بۆیه ئه‌و پاره لۆكه به‌پێی داواكاری ده‌درێت به‌دوكان‌و شۆفێری پاس‌و مینی ماركێت‌و چایخانه‌كان‌و كافتریاكان، كه‌ئه‌مه‌ش عومله‌ی 250 دیناری‌و 500 دیناری‌و 1000 دیناری ده‌گرێته‌وه.
به‌پێی پێویست بۆیان ده‌گۆڕنه‌وه
له‌باره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌ی دڕا‌و و گۆڕینی به‌پاره‌ی نوێ، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكی هه‌رێم لقی سلێمانی وتی:»بۆ ئه‌و بابه‌ته، به‌پێی هه‌ندێك رێنمایی تایبه‌تی خۆمان پاره‌كه وه‌رده‌گرین‌و ره‌وانه‌ی به‌غدای ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر بۆیان بگه‌ڕێته‌وه».
گه‌زیزه محێدین روونیشكرده‌وه، تائێستا له‌و رووه‌وه قه‌یرانێك دروست نه‌بووه، چونكه هه‌ر هاووڵاتییه‌ك داوای پاره‌ی ورده‌ی كردبێت‌و پاره دڕاوه‌كه‌ی هێنابێت، به‌پێی توانا لێره بۆیان گۆڕاوه‌و پاره كۆنه‌كه‌یان لێ وه‌رگیراوه، ئه‌گه‌رنا ره‌وانه‌ی به‌غدایان كردوه‌و له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا هاتووه‌ته‌وه.
به‌شێكی ئه‌م كێشه‌یه‌ش لای هاووڵاتیان ده‌كه‌وێته‌وه، به‌و پێیه‌ی رۆژانه مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆری پێوه‌ده‌كه‌ن‌و زۆر جار كێشه‌یان بۆ دروست ده‌بێت، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پاره‌كه به‌هۆی دڕاوی‌و كۆنیه‌وه لێیان وه‌رناگیرێت.
پاره‌ی ورده‌و خه‌رجی منداڵان
له‌باره‌ی كێشه‌ی دراوی كۆنه‌وه، هاووڵاتی مسته‌فا ره‌ئوف به‌كوردستانی نوێی راگه‌یاند، پاره‌ی كۆن‌و دڕا‌و زیاتر له‌عومله بچووكه‌كاندا روو ده‌دات، بۆیه ئه‌مه زۆرجار ده‌بێته كێشه بۆ هاووڵاتیان، چونكه منداڵ هه‌یه به‌یانیان دایكی 250 یان 500 دیناری ده‌داتێ بۆ خوێندنگه‌كه‌ی، به‌ڵام به‌هۆی كۆنی یان دڕاوی پاره‌كه‌وه دوكاندار له‌منداڵه‌كه‌ی وه‌رناگرێت‌و ئه‌و منداڵه‌ش ئه‌و رۆژه به‌بێ خه‌رجی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش تووشی رووگیری ده‌كات لای هاوڕێكانی دیكه‌ی.
ئه‌و هاووڵاتیه به‌پێویستیشی زانی، یان ئه‌و دراوه سه‌ر له‌به‌ر بگۆڕدرێت، یاخود ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م عومله ورده كۆنه‌كان كۆ بكرێنه‌وه‌و به‌پاره‌ی ورده‌ی تازه بۆیان بگۆڕدرێته‌وه.