كارگه‌ی دروستكردنی منداڵ دامه‌زرێنرا

به‌ ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكێك كارگه‌یه‌ك دروستده‌كرێت بۆ دروستكردنی منداڵ بۆ هاوڵاتیانی رۆژئاوایی كه‌ منداڵیان نابێت به‌ شێوه‌ی به‌كرێگرتنی ژنه‌ هندییه‌كان به‌ دووگیانبونی منداڵه‌كانی ئه‌وان.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ڕادیكاڵی توركی: پزیشكێكی هندی به‌ناوی ناینا پاتێل ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كات بۆ دروستكردنی كارگه‌ی دروست كردنی منداڵ، بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی توانایان نییه‌ ببنه‌ خاوه‌نی منداڵ، به‌ ڕێبازی به‌كرێگرتنی ژنه‌ هندییه‌ هه‌ژاره‌كان و دووگیانبونیان به‌ منداڵه‌كانیان .
له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و مه‌به‌سته‌ له‌ ویلایه‌تی گوجارات له‌ هندستان  تا ئێستا 100 خێزانی رۆژئاوایی به‌رامبه‌ر پێدانی بڕی 28 هه‌زار دۆلار، ژنی هندییان به‌كرێگرتوه‌، له‌ حاڵه‌تی دروستبوونی منداڵی دووانه‌دا دوو هه‌زار دۆلار به‌ زیاد ده‌ده‌ن.
پزیشكه‌كه‌ رایگه‌یاندوه‌: ئه‌و خێزانانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه‌ خاوه‌نی منداڵ به‌ ناردنی سپێرم و هیلكه‌ی پیتێندراوی خۆیان له‌ ڕێگه‌ی پۆسته‌وه‌ و له‌ منداڵدانی ژنه‌ هندییه‌كه‌دا جێگیرده‌كرێت و بۆ دوای 9 مانگ دێن و منداڵی خۆیان ده‌به‌ن .