وته‌بێژی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان: ترسمان هه‌یه‌ له‌گرێبه‌ستی‌ چه‌كه‌ روسییه‌كان

وته‌بێژی‌ ره‌سمی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان له‌په‌رله‌مانی‌ عێراق موئه‌یه‌د ته‌یب جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ كوتله‌كه‌یان پابه‌نده‌ به‌عێراقێكی‌ دیموكرات‌و فیدراڵه‌وه‌، ئه‌مه‌ش هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ ناكۆكیه‌كانیانه‌ له‌گه‌ڵ‌ لیسته‌كانی‌ تر، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌و گه‌شبین نییه‌ به‌ئه‌نجامی‌ كۆنگره‌ی‌ نیشتیمانی‌ كه‌ تائێستا هێزه‌ سیاسییه‌كان رێكنه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر كاتی‌ گرێدانی‌، ناوبراو ئه‌وه‌شی‌ رونكرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێم ترسی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر گرێبه‌ستی‌ كڕینی‌ چه‌كی‌ روسی‌ كه‌ مالیكی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و وڵاته‌دا ئه‌نجامیداوه‌، چونكه‌ ره‌نگه‌ رۆژێك له‌رۆژان به‌غدا ئه‌و چه‌كانه‌ دژی‌ كورد به‌كاربهێنێت.