بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی پارێزگای دیالە رایگەیاند، دزەكردن و بڵاوەكردنی نەوت هەڕەشەیەكی گەورەی لە ژینگەی هەندێك ناوچەی پارێزگاكە دروستكردووە و دوور نییە بەو هۆیەوە رووبەرێكی زۆری زەوی كشتوكاڵی بفەوتێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی پارێزگای دیالە بڵاویكردوونەتەوە، تیمێكی پشكنین سەردانی ئەو شوێنانەی كردووە كە نەوت دزەی بۆكردوون، رایانگەیاندووە، پێویستە چارەسەر بكرێت بەپێچەوانەوە زیانێكی زۆر بە زەوی كشتوكاڵی پارێزگاكە دەگەیەنێت.
بەرپرسانی بواری ژینگە لە پارێزگای دیالە رایانگەیاندووە كە لەهەوڵدان بۆ ئەوەی بەر لەدزەكردنی زیاتری ئەو نەوتە بگرن كە لە هەندێك ناوچەدا زیانی بە زەوی كشتوكاڵیەكان گەیاندووە و دانیشتوانی زۆر لە ناوچەكانی ئەو پارێزگایەی نیگەران كردووە و دەترسن لەوەی كە زیانیان پێبگەیەنێت.