سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای نەوتی باكور بەسۆمەرییەنیوزی ڕاگەیاندووە ” هەناردەكردنی نەوتی كێڵگەكانی كەركوك بۆ بەندەری جەیهانی توركیا لەماوەی 24 كاژێری داهاتوودا دەستپێدەكاتەوە”.
ئەو سەرچاوەیە بە بە سۆمەریە نیوزی ڕاگەیاند، لەڕۆژی هەینی ڕابردووەوە بۆری گواستنەوەی نەوتی كێڵگەی كەركوك لەناحیەی (زەمار)، لە باكوری پارێزگای نەینەوا لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە تەقێندراوەتەوە، بەو هۆیەشەوە پرۆسەی هەناردەكردنی نەوت لێوەی بۆ بەندەری جەیهانی توركیا ڕاگیراوە.
ڕاشیگەیاندووە “پێشبینیشی كرد لەماوەی (24) كاتژمێری داهاتوودا بۆریە نەوتە كە چاكبكرێتەوە و لەسەرەتادا پرۆسەی هەناردەكردنەكە بەقەبارەی (100) بۆ (150)هەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا دەستپێدەكات “.