كۆمپانیای گۆڵف كیستۆنی به‌ریتانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه هێرشه تیرۆرستییه‌كانی دوێنێی هه‌ولێر، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاره‌كانیان ناكات له كوردستان.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی (Intractive Invester)ی ئینگلیزی، كۆمپانیای گۆڵف كیستۆنی به‌ریتانی كه كار له كێڵگه‌ی نه‌وتی شێخان ده‌كات، ئاشكرای كردووه له‌دوای زنجیره ته‌قینه‌وه‌كانی شاری هه‌ولێر، پشكه‌كانی كۆمپانیاكه‌یان له بۆڕسه‌ی جیهانیدا له‌سه‌دا ٣ دابه‌زیووه.
تۆد كۆزاڵی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ئه‌و كۆمپانیا به‌ریتانییه، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ ئێمه خه‌مبارین به‌م رووداوه و ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه هه‌ولێر و هه‌رێمه‌كه به‌گشتی ناوچه‌یه‌كی سه‌قامگیره، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌روه‌كو شاره‌كانی له‌نده‌ن و نیویۆڕك، هیچ شوێنێك به‌دوورنییه له كاری قێزه‌ونی تیرۆرستی.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه ئه‌و كۆمپانیا به‌ریتانییه، ئۆفیسێكی تایبه‌تیشی له‌شاری هه‌ولێر هه‌یه.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری ئه‌و هێرشه له‌سه‌ر كاره‌كانیان، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گوتی خۆشبه‌خاتانه سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانی گۆڵف كیستۆن سه‌لامه‌تن و ئه‌و رووداوه‌ش هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر كاره‌كانمان نه‌بووه و هه‌موومان خه‌می خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانمانه.