پاش 35 ساڵ ناكۆكی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، رۆژی یه‌كشه‌ممه 29-9 حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌ركۆماری ئێران فه‌رمانی دا گه‌شتی راسته‌وخۆی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران بكرێته‌وه.
ئه‌كبه‌ر تور‌كان سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری ئه‌و ئێرانیانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ژین به ماڵپه‌ری (عه‌سر)ی ئێرانی گوتووه ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه خزمه‌تگوزاری بۆ هه‌موو ئێرانییه‌كان، جووله‌كه یان كریستیان یان زه‌رده‌شتی و موسڵمان بن، دابین ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی سهركۆمار كێشه‌ی هاتوچۆی هاووڵاتیانی هه‌ردوو وڵاتی چاره‌سه‌ر كردووه و له‌مه‌وبه‌دوا راسته‌وخۆ له ئێرانه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا گه‌شتی فڕۆكه‌وانی ده‌ست پێده‌كات.
هه‌فته‌ی پێشوو له واشنتۆن، سه‌رۆكی ئێران و سه‌رۆكی ئه‌مریكا به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ یه‌كتری قسه‌یان كرد و ته‌ئكیدیان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه‌ته‌وه.