رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی رایگەیاند، كەرتی گەشتوگوزار بۆتە سەرچاوەیەكی سەرەكی گەشەكردنی ئابووری جیهان و 260 ملیۆن دەرفەتی كاری لە هەموو وڵاتانی جیهاندا دروستكردووە و بۆتە بزوێنەرێكی سەرەكی كەمكردنەوەی هەژاری. رێكخراوەكە لە بەیاننامەیەكدا بە بۆنەی رۆژی گەشتیاریی لە جیهاندا كە بڵاویكردەوە كە ئەو 260 ملیۆن دەرفەتی كارەی كەرتی گەشتیاری، دەكاتە یەك تا دوازدە لە سەد لە كۆی گشتی دەرفەتەكانی كار و دامەزراندن لە هەموو جیهاندا و بە رێژەی سەدا 9 بەشداری دەكات لە بەرهەمی ناوخۆیی جیهانیدا .