بەردەوامی جەنگ و توندوتیژی ماوەی سی مانگی رابردوو لە سوریا كەرتی هەناردەكردنی ئەو وڵاتەی بەرەوە نەمان بردووە .
كۆڕبەندی لێكۆڵینەوەی ئابووریی عەرەبی لە لێكۆلێنەوەیەكدا بڵاویكردەوە كە بەردەوامی جەنگ و توندوتیژی ماوەی سی مانگی رابردوو لە سوریا؛ بۆتە هۆی ئەوەی هەناردەكانی ئەو ولاتە بە رێژەی حەفتاوچوار لەسەدا كەمبێتەوە . بەپێی لێكۆڵینەوەكە كۆی هەناردەكانی سوریا لە كۆتایی ساڵی 2012 گەیشتۆتە تەنها 26 لەسەدای كۆی هەناردەكانی ساڵی 2010 . لێكۆڵینەوەكە هۆكاری كەمبونەوەی هەناردەكانی سوریای بۆ سزا نێودەوڵەتیەكان و ئەو سزایانە گەڕاندەوە كە رژێمی ئەسەد سەپاندوێتی .