بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا؛ كۆمەڵەی دۆستایەتی كوردی فەڕەنسی؛ كۆنفڕانسی ئابووریی كوردی و فەڕەنسی لە شاری تۆلۆزی فەڕەنسا بەڕێوەچوو
كۆنفڕانسەكە 27 ی ئەم مانگە دەستی بەكارەكانی كرد و 28 ی مانگیش كۆتایی هات،كە تیایدا زیاتر لە شەست خاوەنكار و ئابووریناسی كوردی و فەڕەنسی بەشداربوون و شاندێكی یەكێتی خاوەنكارانی كوردستان لەو كۆنفڕانسە ئامادەبوون .