به‌ڕێوه‌به‌ڕی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی ئابوری كوردستان (كیدۆ) ئاشكرایكرد، له‌چوارچێوه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانیاندا، به‌ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای هه‌ژاران‌و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان، كار بۆ باشتركردنی سه‌رجه‌م كه‌رته‌كان كارده‌كه‌ن.
(حسام به‌رزنجی) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی كیدۆ بە NNA ڕاگەیاند، كه‌رته‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت كه‌رتی پیشهسازیو كشتوكاڵ وه‌ك پێویست گرنگییان پێنه‌دراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو كهرتهش وه‌ك سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی دیكه گرنگی خۆیان هه‌یه، هه‌رچه‌نده‌ش له‌ئێستادا كوردستان له‌بواری گه‌شتیاریدا هاوشێوه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه پێشكه‌وتنی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام هێشتا كاری زیاتری ده‌وێت، چونكه بانكه‌كان له‌ئاستی پێویستدا نین.
وتیشی:” ئێمه وه‌ك ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی ئابوری كوردستان، ماوه‌یه‌كی زۆره كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین چاكسازی گه‌وره له‌بواری ئابوری‌دا بكه‌ین، له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین كار بۆ گه‌نجان بكه‌ین، به‌وه‌ی گه‌نج خاوه‌نی پرۆژه بێت‌و بچێته كه‌رتی تایبه‌ته‌وه”.
(حسام به‌رزنجی) ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌داهاتوودا كار له‌سه‌ر چاكسازیكردن له‌بودجه‌ی هه‌رێمدا دهكهنو هه‌وڵده‌ده‌ن پێدانی قه‌رزه‌كانیان به‌گه‌نجان زیاتر بكه‌ن، كار له‌سه‌ر زیادبوونی شه‌فافیه‌ت له‌بواری نهوتو داراییدا ده‌كه‌ن.
ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی ئابوری كوردستان (كیدۆ) ڕێكخراوێكی ناحكومی سه‌ربه‌خۆیه‌و له‌ساڵی (1994)ه‌وه به‌ئامانجی كاركردن لهكهرتهكانداو كه‌مكردنه‌وه‌و بنبڕكردنی هه‌ژاری دامه‌زراوه.