ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوودا، دراوی جۆری (100) دۆلاری نوێ ده‌خاته بازاڕه‌وه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ساخته‌كاری تێدا ناكرێت.
ڕادیۆی سه‌وا بڵاویكرده‌وه، بانكی یه‌ده‌كی فیدراڵی ئه‌مریكا به‌به‌های (100) ملیۆن دۆلار، دوو ملیار‌و (500) ملیۆن دراوی نوێی جۆری (100) دۆلاری چاپكردووه، نرخی چاپكردنی یه‌ك وه‌ره‌قه‌ی (100) دۆلاریی نوێ له‌دراوه كۆنه‌كه زیاتره، به‌نیازیشه له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوودا ئه‌مریكا ئه‌و دراوه بخاته بازاڕه‌وه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ساخته‌كاری تێدا ناكرێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی ڕادیۆی سه‌وا، بانكی یه‌ده‌كی فیدراڵی ئه‌مریكا به‌جۆرێك دراوی نوێی (100) دۆلاریی دروستكردووه، كه ناتوانرێت ساخته‌كاریی تێدابكرێت، له‌دراوه نوێیه‌كه‌دا وێنه‌ی (فرانكلین ڕۆزڤڵت)ی له‌سه‌ره كه یه‌كێكه له‌دامه‌زرێنه‌رانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، بانكی یه‌ده‌كی ئه‌مریكا ناوی دراوی زیره‌كی له‌و (100) دۆلاره نوێیه ناوه.