له‌چوارچێوه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌رشه‌ی تایبه‌ت به‌ئابوری عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی ئابوری كوردستان (كیدۆ) به‌پشگیری په‌یمانگه‌ی چاودێری داهات ۆركشۆپێكی له‌سه‌ر ئه‌جندای وه‌رشه‌ی كاری شه‌فافیه‌ت له‌سه‌ر پیشه‌سازیه ده‌رهێنراوه‌كانی نهوتو غاز ڕێكخست.
له‌سه‌ره‌تای ۆركشۆپه‌كه‌دا (حسام به‌رزنجی) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی كیدۆ، كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ئامانجی ۆركشۆپهكهو هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشوه‌خت له‌بواری پێشخستنی ئابوری وڵات‌و به‌تایبه‌ت هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو، وتیشی:”ئامانجمانه هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی به‌ستنی ئه‌م جۆره ۆركشۆپانهوه ببێته ئه‌ندام لهڕێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری شه‌فافیه‌ت بۆ پیشه‌سازی دهرهێندراوهكان به‌تایبه‌ت نهتو غاز”.
لای خۆیشیه‌وه مامۆستا (فه‌سه‌ڵ عه‌لی) پسپۆڕی بواری ئابوری به NNA ڕاگه‌یاندوە، ۆركشۆپهكه له‌چوارچێوه‌ی ژماره‌یه‌ك ۆركشۆپ دێت كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا سازكراوه، به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ڕۆڵ‌و گرنگی‌و ڕێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری شه‌فافیه‌ت بۆ پیشه‌سازی دهرهێندراوهكان، به‌وه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه تائێستا نزیكه‌ی (30) ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر ئاستی جیهانی تێیدا ئه‌ندامه‌و (20) ده‌وڵه‌تی دیكه‌ش خۆیان هه‌ڵبژاردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا ببنه ئه‌ندام لهڕێكخراوهكهدا.
وتیشی:”به‌ئه‌ندام بوونی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌ئامانجی زانینی داهاتی ئه‌و وڵاتانه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌و داهاته‌ی له‌سامانه سروشتیه‌كانه‌وه به‌ده‌ستدێت، بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی دروست بخرێته خزمه‌تی وڵاتاكانیانهوه تا ببێته مایه‌ی پته‌وكردنی حكومهتو هاوڵاتیان”.
مامۆستا (فه‌سه‌ڵ عه‌لی) ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌لایه‌كی تره‌وه بهئهندابوونی وڵاتان لهڕێكخراوهكهدا ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی باش هانی كۆمپانیا بیانیه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌دات كه كاری باشتر بكه‌ن، هه‌روه‌ها سه‌قامگیری (ئابوری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ڕۆشنبیری) دهخوڵقێنێتو به‌وه‌ش متمانه له‌نێوان هاوڵاتیانو كۆمپانیاكان دروستدهبێتو كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌كتیڤ تر ده‌بێت”.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ۆركشۆپه‌كه‌دا باس له (گه‌نده‌ڵی، جۆره‌كانی، كاریگه‌ری گه‌نده‌ڵی، پێوانی تێچوونی، له‌ناوبردنی، شه‌فافیه‌ت، سودهكانیو جێبه‌جێكردنی شه‌فافیه‌ت دهكرێتو ۆركشۆپهكه ژماره‌یه‌ك بابه‌تی دیكه له‌بواری پێشخستنی ئابوری له‌خۆده‌گرێت كه له‌لایه‌ن (م. فه‌یسه‌ڵ عه‌لی)و (د. خالید حه‌یده‌ر) ئابوریناس گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت، ۆركشۆپهكهش تا كاتژمێر (4)ی ئێواره به‌رده‌وامی ده‌بێت.