لیژنەی نیشتمانی بۆدانوستاندن بۆ بە ئەندامبونی عێراق لە ڕێكخراوی بازرگانی جیهانی WTO لەوڵاتی بەڕازیل كۆبونەوە و هەرێمی كوردستانیش بە دونوێنەر بەشداری تێداكرد.
نەوزاد غەفور جێگری دووەمی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕای گەیاند بۆزیاتر پتەوبونی پەیوەندیە ئابوری و بازرگانیەكان و وەرگرتنی یاساكانی ڕێكخراوی WTO و GAP سەردانی ووڵاتی بەڕازیلمانكرد و بەشداری ۆركشۆپێكمانكرد كە تایبەتبوو بە گفتوگۆكردن لەبارەی سیاسەتی بازرگانی و بەرنامەی ڕێكخستنی بازرگانی لە كەرتە جیا وازەكاندا.
ئاماژەی بەوەشدا لە عێراقەوە 15 نوێنەر بەشداری كردبوو كە ئێمە لە هرێمی كوردستان دوونوێنەری هەبوو لە لیژنەی نیشتمانی بۆدانوستاندن بۆ بە ئەندامبونی عێراق لە ڕێكخراوی بازرگانی جیهانی WTO كەتیایدا چەندین یاسای گرنگ و شێوازی نوێی بازرگانی ڕأگەیەندراو گرنگی خۆی هەبوو بۆ هەرێمی كوردستان.
نەوزاد غەفور ئاماژەی بەوەشدا هەر لە ووڵاتی بەڕازیل سەردانی ژوری بازرگانی عێراقی بەڕازیلیمان كرد لە شاری ساوپاوڵۆ كە ئەم ژورە كاری متمانە پێدانی بڕوانامەی بازرگانیە بۆ ووڵاتی عێراق و هاوكاری بازرگانان دەكات بۆ كاری بازرگانی.
ۆرك شۆپەكە لە ڕۆژانی 16/9 تا 20/9/2013 بەردەوام بووە.