سێبه‌ری قه‌یرانی ئابووری هێشتا به‌سه‌ر سه‌ری ئه‌وروپاوه ده‌سوڕێته‌وه‌و یۆنانیش له‌و وڵاتانه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌یه، كه‌ڕه‌نگه پێویستی به‌قه‌رزی تری فریاگوزاریی هه‌بێت، به‌ڵام حكومه‌تی یۆنان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌مجاره‌یان قه‌رزیشی بده‌نێ مل بۆ سه‌پاندنی سیاسه‌تی ده‌ستپێوه‌گرتنی زیاتر كه‌چ ناكات.
به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌نگه‌شه‌وه ئه‌ڵمانیا پێی وایه كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه نه‌ده‌بوو یۆنان له‌یه‌كێتیی ئه‌وروپادا وه‌ربگیرێت، هه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنه‌كه‌شی خسته ئه‌ستۆی نه‌یاره‌كانی حزبه‌كه‌ی.
ئه‌مجاره پێویستی به‌كه‌متره
یانیس ستۆرناراس وه‌زیری دارایی یۆنان له‌باره‌ی بارودۆخی وڵاته‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاند، له‌وانه‌یه وڵاته‌كه‌ی پێویستی به‌گوژمه‌یه‌كی تری قه‌رزی فریاگوزاریی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویستیشی بێت مل بۆ سه‌پاندنی سیاسه‌تی ده‌ستپێوه‌گرتنی زیاتر كه‌چ ناكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مجاره‌یان وڵاته‌كه‌ی ئه‌گه‌ر پێویستیشی به‌قه‌رز هه‌بێت، ئه‌وا پێویستی به 10 ملیار یۆرۆ ده‌بێت كه ده‌كاته 13,4 ملیار دۆلار‌و وه‌ك جاره‌كانی پێشوو پێویستی به‌قه‌رزی زۆر نابێت، چونكه پێشتر یۆنان دوو گوژمه‌یه‌ی قه‌رزی فریاگوزاریی به‌بڕی 240 ملیار یۆرۆ وه‌رگرتووه.
بارودۆخه‌كه‌ی خراپتر بوو
له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه ئابوورییه‌كه‌ی ئه‌وروپا، یۆنان یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی كه قه‌یرانه‌كه زۆر به‌خه‌ستی كاری تێكرد‌و یه‌كێتیی ئه‌وروپا ناچاربوو یارمه‌تی بدات له‌ڕێگه‌ی پێدانی قه‌رزی فریاگوزارییه‌وه له‌سندوقی فریاگوزاریی كه‌بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دامه‌زرابوو. له‌گه‌ڵ پێدانی قه‌رزه‌كانیشدا یۆنان ناچار كرا كه‌سیاسه‌تێكی توندی ده‌ستپێوه‌گرتن بگرێته‌به‌ر‌و له‌خه‌رجییه گشتییه‌كانی كه‌م بكاته‌وه، به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌شه‌وه ئه‌و وڵاته به‌شێكی زۆر له‌گوڕوتینی ئابووری خۆی له‌ده‌ستداو ژماره‌ی بێكارانیشی رۆژ به‌ڕۆژ له‌زیادبووندا بوو.
یه‌كێك له‌وڵاته به‌هێزه‌كانی ئه‌وروپا كه تائێستا توانیویه‌تی له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێ‌و به‌رگه‌ی قه‌یرانی ئابووری بگرێت ئه‌ڵمانیایه. به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانه‌كه‌و بارودۆخی یۆنانه‌وه فشارێكی زۆری بۆ هاتووه‌و تائێستاش ناڕازییه له‌پێدانی قه‌رز به‌یۆنان، یان له‌به‌شێك له‌قه‌رزه‌كانی خۆش بێت، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتۆته‌وه ئه‌وه‌ی وه‌رگرتنی یۆنان له‌یه‌كێتیی ئه‌وروپادا به‌هه‌ڵه ده‌زانێت.
به‌خشینی یۆنان له‌قه‌رز ره‌تده‌كرێته‌وه
ئه‌نجێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌و داواكارییانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه بۆ لێخۆشبوو‌ن له‌به‌شێكی قه‌رزه‌كانی سه‌ر یۆنان له‌ئارادایه‌و له‌وباره‌یه‌شه‌وه رایگه‌یاند، هه‌ر لێخۆشبوونێك له‌به‌شێك له‌قه‌رزه‌كانی یۆنان كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌یه‌كێتیی ئه‌وروپادا.
ئه‌م لێدوانه‌ی مێركل دوای ئه‌وه دێت كه (ڤۆڵڤگانگ شوێبله)ی وه‌زیری ئه‌ڵمانیا راگه‌یاندبوو، به‌م نزیكانه یۆنان پێویستی به‌گوژمه‌یه‌كی تری قه‌رزی فریاگوزاریی ده‌بێت، سه‌باره‌ت به‌و قه‌رزه‌ش سندوقی نێوده‌وڵه‌تیی نه‌خت ئاشكرایكرد، كه‌یۆنان لانیكه‌م پێویستی به 11 ملیار یۆرۆ ده‌بێت بۆ ساڵه‌كانی 2014و 2015.
به‌ڵام راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی وڵاته‌كه‌یدا زۆر به‌توندی هێرشی كرده سه‌ر یۆنان‌و رایگه‌یاند، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه نه‌ده‌بوو یۆنان له‌یه‌كێتیی ئه‌وروپادا به‌ئه‌ندام وه‌ربگیرێت.
مێركل وه‌رگرتنی یۆنانی به‌هه‌ڵه‌یه‌ك دانا‌و ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌شی خسته ئه‌ستۆی نه‌یاره‌كانی.
مێركل شینی خۆی ده‌كات
ئه‌نجێلا مێركل وتی:»گێرهارد شرۆیده‌ر له‌ساڵی 2001دا ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی یۆنان له‌یه‌كێتیی ئه‌وروپادا ده‌ربڕیوه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش دواتر ده‌ركه‌وت كه هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵه‌بووه».
چاودێرانی سیاسی ئه‌م لێدوانه‌ی مێركل به‌جۆرێك له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن داده‌نێن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌پێی راپرسییه‌كان مێركڵ له‌پێش ركابه‌ره‌كانییه‌وه‌یه‌تی بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كه 22ی سێپته‌مبه‌ر ئه‌نجامدرا.