پسپۆڕێكی ئابووری، وڵاتانی دراوسێ تۆمه‌تبار ده‌كات كه له‌رێگه‌ی ده‌ركردنی دراوی ساخته و كێشانه‌وه‌ی دۆلار له بازاڕه‌كان، هه‌وڵی داڕمانی ئابووریی عیراق ده‌ده‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه حه‌بیب قهرهغۆلی، ئابووریناسی عیراقی به ئاژانسی ئیخبارییه‌ی وت: ئه‌و وڵاتانه خۆیان له رووی ئابوورییه‌وه داڕووخاون و ده‌یانه‌وێت به بڵاوكردنه‌وه‌ی دراوی ساخته و چنینه‌وه‌ی دۆلار، ئابووریی عیراقیش بڕووخێنن.
ناوبراو پێشی وایه بڵاوبوونه‌وه‌ی دراوی ساخته له مامهڵهكردندان ده‌بێته‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵا و دواجار كاریگه‌ریی خراپ ده‌كاته‌سه‌ر ئابووریی وڵات، هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره دراوهشی گه‌ڕاندنه‌وه بۆئه‌وه‌ی كه عیراق به‌چه‌ند وڵاتێك ده‌وره‌دراوه كه هه‌میشه له‌وهه‌وڵی لاوازكردنی ئابوورییهكهیدان.