به‌هۆی زیادبوونی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عیراق و تواندنه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، نرخی نه‌وتی ئه‌مریكا دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه: حكومه‌تی عیراق به‌رهه‌می نه‌وتی له كێڵگه‌كانی باشوور زیادكرووه، ئه‌وه‌ش دوای چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و لێچوونه‌ی له بۆرییه نه‌وتییه‌كانی ئه‌و ناوچانه هه‌بوو، به‌ڵام ئیشوكاری چاككردنه‌وه، هێشتا لهمپهڕٍه له‌به‌رده‌م به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عیراق كه به دووه‌م گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی رێكخراوی ئۆپیك داده‌نرێت.
سه‌ره‌ڕای زیادبوونی به‌رهه‌می نه‌وتی عیراق، ئه‌گه‌ری به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، هۆكارێكی دیكه‌ن بۆ دابه‌زینی نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا و وایكرد كه سێ سه‌نت له نرخی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتی سووكی ئه‌و وڵاته دابه‌زێت و بگاته 103 دۆلار و 56 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
هه‌ر به‌وهۆیه‌شه‌وه نه‌وتی برینت له وڵاتانی ئه‌وروپا چوار سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته 108 دۆلار و 12 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.