حكومه‌تی عیراق داوای له هه‌رێمی كوردستان كرد هێڵێكی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بگه‌یه‌نێت به هێڵه‌كانی تۆڕی نیشتمانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، تا به‌غدا ئاستی هه‌ڵێنجانی نه‌وتی خاو به گشتی له‌عیراق بپێوێت.
ئاژانسی هه‌واڵی مه‌سه‌لـله، له‌زاری حسێن شه‌هرستانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ كاورباری وزه بڵاویكرده‌وه، “حكومه‌تی به‌غدا داوای له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه هێڵێكی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت ببه‌ستێته‌وه به بۆرییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك، كه‌نه‌وتی خاو ده‌گه‌یه‌ننه به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا، تا به‌غدا بتوانێت له‌و ڕێیه‌وه ئاستی هه‌ڵێنجانی نه‌وتی خاوی عیراق به گشتی بپێوێت”.
به وته‌ی شه‌هرستانی، به‌غدا داوای له‌حكومه‌تی هه‌رێم كردوه پێش وێستگه‌ی هه‌ڵێنجانی نه‌وتی خاو، ئه‌و هێڵه به‌تۆڕی هێڵی نه‌وتی نیشتمانی بگه‌یه‌نێت بۆ ده‌ستنیشان كردنی ئاستی هه‌ڵێنجاندنی نه‌وت، وتیشی:” هێشتا هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی داواكه‌ی به‌غدای نه‌داوه‌ته‌وه “.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو پرۆژه‌ی هێڵی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو ببێت، به‌مه‌ش هه‌رێمی كوردستان له‌توانایدا ده‌بێت 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا له‌توركیاوه ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكات.
به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، حكومه‌تی به‌غدا هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستانی له هێڵه‌كانی تۆڕی نیشتمانیه‌وه راگرت، پێشتریش شه‌هرستانی رایگه‌یاندبوو، هیچ وتوێژێك له‌ئارادا نیه له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه تێچوونی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه.
مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی تێچوونی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك بوو له‌و دۆسیانه‌ی بووه جێی مشتومڕی نێوان سه‌ركرده‌كانی كورد و حكومه‌تی ناوه‌ند.