به‌ریتانیا فیزا ده‌داته‌ بازرگان و بزنسمانه‌كانی هه‌رێم

كونوسڵخانه‌ی تایبه‌تی به‌ریتانیا له‌هه‌وڵێر ده‌ستیكرد به‌پێدانی ڤیرزا به‌بازرگان و بزنسمانانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی به‌شی پێدانی ڤیزا له‌كونسوڵخانه‌كه‌، كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیا كرد بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ له‌كونسوڵخانه‌كه‌و ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م پیاواكانی كاری هه‌رێم بۆ سازدانی گه‌شتیه‌ بازرگانیه‌كانیان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی خۆی پیشانداوه‌ بۆ هه‌موو كار ئاسانیه‌ك له‌به‌رده‌م سه‌رمایه‌گوزارانی به‌ریتانیا بێنه‌ هه‌رێمی كوردستان و كاری سه‌رمایه‌گوزاریی بكه‌ن . 
كه‌ریم شنگالی خۆشحاڵی خۆیشی پیشاندا له‌به‌رامبه‌ر ئاستی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی  هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌. 
هه‌ر له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا، كه‌ریم شنگالی، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ به‌رپرسانی هه‌رێم هانی كۆمپانیاكانی به‌ریتانیا ده‌ده‌ن بێنه‌ كوردستان و به‌شداریی له‌پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بنیاتنانه‌وه‌ی هه‌رێم دا بكه‌ن.  
كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم و لۆرد مارلاند نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ كاروباری ئابوری و كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا ئامه‌ده‌ی مه‌راسیمی به‌شی پێدانی ڤیزا بوون له‌كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر.