كارمەندەكانی دەردەكات

بەهۆی تەنگژەی داراییەوە كە بەسەر كۆمپانیای بلاكبێریدا هاتووە، ئەم كۆمپانیایە بڕیاریداوە زیاترلە چارەكێكی كارمەندەكانی لە كارەكانیان دووربخاتەوە و هەندێك لە چالاكییەكانی بەرهەمهێنەرەكانی رابگرێت. 
 
 
كۆمپانیای بلاكبێری كەنەدایی ئاشكرای‌كردووە كە چارەكێكی كارەكانی رادەگرێت وبەشێك لە چالاكییەكانی پیشەسازی رادەگرێت، بەڵام پلانێكی داناوە بۆ سەرلەنوێ پەیكەربەندكردنەوەی كۆمپانیاكە و بەوەش 4500 كاری هەڵوەشاندووەتەوە و 7 هەزار كارمەندی هێشتۆتەوە.
 
بلاكبێری، لەسەرەتای دەیەی ئەم سەدەیەدا بازیدایە پێشەنگی كۆمپانیا دروستكەرەكانی بەرهەمهێنانی مۆبایلی زیرەك و بەرهەمەكانی بوونە بەكارهێنراوی زانیاری سەرەكی پیاوانی كار و سیاسەتمەداران لە ئەمریكای باكوور و ئەوروپا و پێش ئەپڵ و سامسۆنگ كەوت.