كچێك شۆڕش دژی‌ كۆمه‌ڵگای‌ پیاوسالاری‌ راده‌گه‌یه‌نێت

شۆڕش دژی‌ كۆمه‌ڵگای‌ پیاوسالاری‌” ئه‌مه‌ ناونیشانی‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یه‌
كه‌ روقیه‌ عه‌بدولعلی‌ سێ‌ مانگه‌ له‌سه‌ر تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك رایگه‌یاندووه‌،
له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ هێشتا خوێندكاری‌ قۆناغی‌ سێهه‌می‌ كۆلێژی‌ حقوقی‌ زانكۆی‌ نه‌هره‌ینه‌و
بیست ساڵی‌ تێنه‌په‌ڕاندووه‌، به‌ڵام هیوایه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌و ده‌یه‌وێت له‌رێی‌
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یه‌وه‌ پێی‌ بگات، وه‌ك راگرتنی‌ ئه‌و یاسایانه‌ی‌ مافی‌ ژنانی‌ تیا
پێشێل ده‌كرێت
.

نیقاش”
ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ روقیه‌ ئه‌نجامداو پرسیاری‌ لێكرد له‌باره‌ی‌ هۆكاری‌
ده‌ستپێكردنی‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یه‌
:

نیقاش:مه‌به‌ستت
چییه‌ له‌شۆڕش دژی‌ كۆمه‌ڵگای‌ پیاوسالاری‌، ئه‌مه‌ شۆڕشه‌ دژی‌ پیاوان یان چی‌؟

روقیه‌:شۆڕشه‌كه‌ی‌
من دژی‌ داب‌و نه‌ریته‌ خێڵه‌كییه‌ پیاو سالارییه‌كانه‌ كه‌ ژنان بێبه‌ش ده‌كات له‌ساده‌ترین
ماف‌و وایانلێده‌كات ئامێرێك بن كه‌ ته‌نها كاریان منداڵبوون‌و راپه‌ڕاندنی‌
كاروباری‌ ماڵ‌ بێت، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ ره‌خنه‌ ده‌گرێت له‌نایه‌كسانی‌ له‌نێوان ژن‌و
پیاودا له‌ناو كۆمه‌ڵگا‌و كارده‌كات بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ ژنان‌و رزگاركردنیان له‌كۆت‌و
به‌ندی‌ نه‌زانی‌ له‌رێی‌ هاندانیان بۆ فێربوون
.

نیقاش:بیرۆكه‌ی‌
كردنه‌وه‌ی‌ په‌یجێك له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا له‌چییه‌وه‌ هات‌و بۆچی‌ به‌دیاریكراوی‌
فه‌یسبوكت هه‌ڵبژارد؟

روقیه‌:بیرۆكه‌كه‌
له‌وه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵدا كه‌ به‌م دواییه‌ په‌یڕه‌وكردنی‌ داب‌و نه‌ریته‌ خێڵه‌كییه‌كان
له‌سه‌ر ژنان زیادی‌ كردووه‌، له‌گه‌ڵ‌ زیادبوونی‌ حاڵه‌ته‌كانی‌ توندوتیژی‌ دژی‌
ژنان، ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ‌ زیادبوونی‌ حاڵه‌ته‌كانی‌ گێچه‌ڵی‌ سێكسی‌‌و تانه‌ی‌ زاره‌كی‌
له‌كچان‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ دیارده‌ی‌ زوو به‌شوودان‌و رێگری‌ له‌كچان بۆ ته‌واوكردنی‌
خوێندن‌و به‌كه‌م تێڕوانینی‌ بێوه‌ژن‌و ته‌ڵاقدراوان، هه‌موو ئه‌مانه‌ وایلێكردم
ئه‌م گروپه‌ بكه‌مه‌وه‌، فه‌یسبوكم به‌كارهێناوه‌ وه‌ك هۆكارێك بۆ به‌یه‌كگه‌یشتن‌و
بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و بیروبۆچونانه‌ی‌ كه‌ ره‌نگه‌ مافه‌كان به‌بیری‌ ژنان بهێنێته‌وه‌
به‌و پێیه‌ی‌ كۆڵه‌كه‌یه‌كی‌ گرنگی‌ كۆمه‌ڵگان، هه‌ر به‌راستیش ئه‌م په‌یجه‌ مایه‌ی‌
سه‌رسامی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ كچان‌و ژنان بوو له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق هه‌تا
ژماره‌ی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ گه‌یشته‌ 10 هه‌زار كه‌س، زۆربه‌شیان چالاكوانانی‌ بواری‌
مافه‌كانی‌ ژنانن
.

نیقاش:بیرت له‌وه‌
كردووه‌ته‌وه‌ مانگرتن‌و خۆپیشاندان بۆ پاڵپشتی‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ت ئه‌نجام بده‌یت؟

روقیه‌:له‌ئێستادا
ناتوانم ژنان كۆبكه‌مه‌وه‌ بۆ داواكاری‌ مافه‌كانیان، مه‌سه‌له‌كه‌ پێویستی‌ به‌بنیادنانی‌
بناغه‌یه‌كی‌ پته‌وه‌ له‌رێی‌ ئه‌و ژنانه‌ی‌ بڕوایان به‌لێسه‌ندنی‌ مافه‌كانیان هه‌یه‌
له‌كۆمه‌ڵگای‌ پیاوسالاردا، هه‌روه‌ك ده‌بێت به‌شداری‌ ژنانه‌ كارابێت له‌رێی‌ گه‌ڕان
به‌دوای‌ ئه‌و رێكخراوانه‌ی‌ بڕوایان به‌بیرۆكه‌كه‌م هه‌یه‌و هاوكاریم ده‌كه‌ن
.

نیقاش:باست له‌وه‌
كرد كه‌ تیشك ده‌خه‌یته‌ سه‌ر گێچه‌ڵی‌ سێكسی‌؟

روقیه‌:ژنان له‌كۆمه‌ڵگای‌
ئێمه‌دا قوربانی‌ زۆربوونی‌ دیارده‌ی‌ گێچه‌ڵی‌ سێكسین، كۆمه‌ڵگا ناچاری‌ ده‌كات
وه‌ڵامی‌ ئه‌و كه‌سه‌ نه‌داته‌وه‌ كه‌ گێچه‌ڵی‌ پێده‌كات، ته‌نها كاری‌ ئه‌وه‌یه‌
چاو له‌مه‌سه‌له‌كه‌ بپۆشێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ هیچ نه‌بوبێت
.

نیقاش:چی‌
رووده‌دات ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی‌ ئه‌و كه‌سه‌ بداته‌وه‌ كه‌ گێچه‌ڵی‌ پێكردووه‌ یان له‌لای‌
پۆلیس سكاڵای‌ لێبكات؟

روقیه‌:ئه‌گه‌ر
به‌توندی‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و كه‌سه‌ بداته‌وه‌ ئه‌وا كۆمه‌ڵگا ره‌حمی‌ پێناكات‌و به‌ژنێكی‌
“توندو ره‌فتار پیاوانه‌” وه‌سفی‌ ده‌كات به‌ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ به‌رگری‌
له‌خۆی‌ كردووه‌، هه‌میشه‌ لۆمه‌ی‌ ئه‌و ده‌كرێت له‌كاتێكدا ئه‌و قوربانییه‌
.

نیقاش:یاساكان
له‌مه‌دا رۆڵیان چییه‌؟

روقیه‌:له‌سایه‌ی‌
گرنگینه‌دان به‌سكاڵای‌ قوربانییه‌كه‌ له‌لایه‌ن پیاوانی‌ پۆلیسه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی‌
له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه‌، وایكردووه‌ یاسا به‌باشی‌ جێبه‌جێ‌ نه‌كرێت،
به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ته‌نانه‌ت پیاوانی‌ ئه‌منی‌ خۆیشیان زه‌حمه‌تیان بۆ دروست
ده‌كه‌ن له‌رێی‌ گێچه‌ڵی‌ زاره‌كی‌‌و سێكسی‌، له‌زۆرینه‌ی‌ حاڵه‌ته‌كاندا دیارده‌كه‌
به‌زۆری‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگادا بڵاوبووه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش مایه‌ی‌
متمانه‌ نین‌و بوونه‌ته‌ مایه‌ی‌ دڵه‌راوكێ‌
.

نیقاش:چۆن ده‌توانرێت
رێ‌ له‌و توندوتیژییانه‌ بگیرێت كه‌ ده‌ورهه‌ق به‌ژنان ئه‌نجام ده‌درێت؟

روقیه‌:له‌په‌یجه‌كه‌دا
گفتوگۆ ده‌كه‌ین‌و بیروبۆچوون ده‌گۆڕینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی‌ په‌یوه‌ندییان
به‌كێشه‌كانی‌ ژنان هه‌یه‌ له‌كۆمه‌ڵگای‌ عێراقیدا بۆ راستكردنه‌وه‌ی‌ تێڕوانینه‌
باوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر ژنان به‌وه‌ی‌ كه‌ جه‌سته‌یه‌كن بۆ تێركردنی‌ چێژه‌كان،
بۆیه‌ به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م په‌یامه‌كه‌مان ئاراسته‌ی‌ دایكان كردووه‌ كردووه‌و
داوامانكردووه‌ زوو كچه‌كانیان به‌شوو نه‌ده‌ن تا نه‌بنه‌ قوربانی‌ داب‌و نه‌ریته‌كان،
دواتر هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ گۆڕینی‌ هه‌ندێ‌ ماده‌ی‌ یاسایی‌ كه‌ رۆڵی‌ ژنان‌و رێزو
نرخیان كه‌مده‌كاته‌وه‌
.

نیقاش:دیارترین
ئه‌و یاسایانه‌ چییه‌ كه‌ پێویستیان به‌گۆڕانكارییه‌؟

روقیه‌:دیارترین
ئه‌و یاسایانه‌ی‌ وه‌ك چالاكوانێكی‌ یاسایی‌ ده‌مه‌وێت هه‌ڵیبوه‌شێنمه‌وه‌ یان
گۆڕانكاری‌ تیا بكه‌م بریتین له‌ماده‌ی‌ (409) یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ كه‌ مێردی‌
تاوانكار بێتاوان ده‌كات كه‌ ژنه‌كه‌ی‌ بكوژێت ئه‌گه‌ر زانی‌ له‌گه‌ڵ‌ كه‌سێكی‌
تردا سێكسی‌ كردووه‌، به‌و بیانووه‌ی‌ ده‌چێته‌ ژێر ناوی‌ “شوشتنه‌وه‌ی‌ شوره‌یی‌”،
ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ماده‌ی‌ (9)ی‌ یاسای‌ باری‌ كه‌سێتی‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌زۆر به‌شوودانی‌
كچانی‌ بچووك‌و (به‌شوودانی‌ له‌بری‌ تۆڵه‌) كه‌ رێده‌دات به‌براو باوك‌و مامی‌
كچه‌كه‌ وه‌ك جۆرێك له‌وبریدان بیده‌ن به‌شوو له‌به‌رامبه‌ر تاوانێكی‌ كوشتن به‌وه‌ی‌
شوو به‌ناسیاوێكی‌ كوژراوه‌كه‌ بكات، یان ژن به‌ژن‌و گه‌وره‌ به‌بچووك
.

نیقاش:هیچ
یاسایه‌كی‌ تر هه‌یه‌ بتانه‌وێت بیگۆڕن؟

روقیه‌:به‌ڵێ‌
هه‌ندێ‌ یاسای‌ تر هه‌ن كه‌ هانی‌ پیاوان ده‌ده‌ن ژنه‌كانیان جێبهێڵن به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌
هیچ مافێكیان بده‌نێ‌ یان ته‌ڵاقیان بده‌ن، ئه‌گه‌ر به‌بێ‌ هۆ ژنه‌كه‌ی‌ جێ‌
هێشتبوو هه‌تا دوو ساڵ‌ ته‌ماشای‌ دۆسێكه‌ی‌ ناكرێت، ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر هۆیه‌كیش جێی‌
هێشتبوو ئه‌وا هه‌تا سێ‌ ساڵ‌ ته‌ماشای‌ دۆسێكه‌ی‌ ناكرێت له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌،
ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای‌ مه‌سه‌له‌ی‌ فره‌ژنی‌‌و كه‌ ته‌نها دوو مه‌رجی‌ بۆ داندراوه‌،
ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌ توانای‌ دارایی‌ هه‌بێت‌و بتوانێت هاوسه‌نگی‌ رابگرێت ئه‌و مافه‌ی‌
ده‌درێتێ‌، هه‌رچه‌نده‌ بێوه‌ژن له‌و مافانه‌ بێبه‌ش ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌مه‌شدا
نه‌هێشتنی‌ ئه‌و جیاكاریانه‌ی‌ له‌به‌رێوه‌بردنی‌ كاروباری‌ وڵات‌و پۆستی‌ ژناندا
هه‌یه‌ له‌رێی‌ یاسای‌ ئیداره‌دانی‌ ده‌وڵه‌ت له‌قۆناغی‌ ئینتیقالی‌ به‌دانانی‌
كۆتایی‌ 25% بۆ ژنان له‌نێو ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌راندا
.

نیقاش:پێت
وایه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ له‌كۆمه‌ڵگای‌ عێراقیدا به‌ئاسانی‌ ده‌چنه‌ سه‌ر؟

روقیه‌:هه‌وڵده‌ده‌م
به‌رده‌وام بم بۆ جێبه‌جێكردنیان، ئه‌مه‌ ئه‌و خه‌ونه‌یه‌ كه‌له‌منداڵییه‌وه‌ كاری‌
بۆ ده‌كه‌م‌و ده‌مه‌وێت له‌واقیعدا جێبه‌جێی‌ بكه‌م له‌رێی‌ كردنه‌وه‌ی‌
رێكخراوێكی‌ مافی‌ مه‌ده‌نی‌ كه‌ كاری‌ به‌رگری‌ بێت له‌ژنان له‌م كۆمه‌ڵگا پیاو
سالارییه‌دا، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ رای‌ گشتی‌ بۆ داواكردن له‌په‌رله‌مان
تا ئه‌و یاسایانه‌ ره‌تبكاته‌وه‌ كه‌ رێزو بایه‌خی‌ ژن كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌
.

سەرچاوە : نیقاش