گۆگڵ ركابەری ئەپڵ دەكات

كۆمپانیای گۆگڵ بڕیاریداوە بكەوێتە ركابەرییەكی توندی كۆمپانیای ئەپڵ لە كاتێكدا كە خۆی بۆ خستنەڕووی كۆمپیوتەری تابلۆیی نوێی خۆی ئامادە دەكات و سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەدەن كە گۆگڵ ئامانجیەتی لە رێگەی ئامێرە نوێیەكەی خۆیەوە ركابەری لەگەڵ كۆمپیوتەری كیندەڵ فایەری تابلۆیی بكات كە كۆمپانیای ئەپڵ دروستكەریەتی. 
 
 
ئیریك شمیدتی سەرۆكی ئەنجوومەنی كارگێڕیی كۆمپانیای گۆگڵ مانگی رابردوو ئاشكرای كردبوو كە ئەوان لەسەروبەندی خستنەڕووی كۆمپیوتەرێكی تابلۆیی نوێدان كە بە سیستمی ئەندەروید كاردەكات.
 
شمیدت دووپاتی كردەوە ئەو كۆمپیوتەرە تابلۆییە توانایەكی گەورەی هەیە و شارەزایانی بواری تەكنەلۆجیا پێشبینی دەكەن ئەو كارە بە رووی ئایپادی دروستكراوی كۆمپانیای ئەپڵ هەڤڕكییەكی گەورە بێت.
 
بەپێی ئەوەی ماڵپەری دیجی تایمز ئاشكرای كردووە ئامێرە نوێیەكە كیبۆردێكی هەیە كە قەبارەكەی 7 بۆسەیە كە قەبارەی ئامێری كینەدەڵ فایەری دروستكراوی ئەمازۆنە و نرخەكەی دەگاتە 200 دۆلاری ئەمەریكایی.
 
سەرچاوەكانی ئەو ماڵپەرە ئاشكرایان كردووە كە لە ئاداری داهاتوودا وردەكارییەكانی ئامێرە نوێیەكە ئاشكرا دەكرێت و بەپێی هەمان ئەو سەرچاوانە، گۆگڵ لە دروستكردنی ئەو ئامێرەدا مەبەستیەتی ركابەریی كیندڵ فایەری دروستكراوی ئەمازۆن بكات نەك ئەپڵ وەك ئەوەی پێشتر دەگوترا.