بزنسمانێکی دەوڵەمەندی بەرازیلی بەناوی کونت سکاربا تەمەن (٦٢ ساڵ)، بڕیاریدا ئۆتۆمبیلەکەی لە گۆڕێک دا لە باخچەکەی خۆی بنێژێت بۆ ئەوەی دوای مردنی خۆی لەو دنیا بەکاری بھێنێت.
ئەم بڕیارەی سکاربا لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، فیلمێکی لەسەر ژیانی فیرعەونەکانی میسر بینیوە کە چۆن سەروەت و سامانەکانیان لەگەڵ خۆیان دەنێژن بۆ ئەوەی لە جیھانێکی تردا پێی بگەنەوە.
ھەر لەوبارەیەوە پێگەی (ئودیتی سنترال) رایگەیاند: ئەو دەوڵەمەندە بەرازیلییە وێنەیەکی خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکردۆتەوە کە ئۆتۆمبیلەکەی دەخاتە ژێر گڵەوە، کە نرخەکەی ٥٠٠ ھەزار دۆلارە، بۆ ئەوەی لە جیھانێکی تردا دوای مردنی خۆی بەکاری بھێنێتەوە.
بڵاوبوونەوەی ئەم وێنەیەش بووە جێی نیگەرانی و بێزاری زۆر کەس، بەو پێیەی دەیتوانی نرخی ئەو ئۆتۆمبیلە بۆ ھەژاران خەرج بکات.