دوای ئەوەی ڕۆژی ھەینی راِبردوو، کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی مۆبایلە نوێکەی لە جۆری ئایفۆن (٥ئێس)و(٥سی) خستە بازارەوە، توانی تا رۆژی دووشەممە ٩/٢٣، فرۆشی ئەو مۆبایلانە بگاتە ٩ ملیۆن دانە.
تیم کوک بەرێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ، ڕایگەیاند: بەھۆی ئەو داواکارییە زۆرەی لەسەر بەرھەمە نوێیەکەی ئەپڵ ھەیە، کۆگاکانی دابەشکردن بەردەوام ئایفۆنی زیاتریان بۆ ڕەوانە دەکرێت. بەڵێنیشدا ئایفۆن بۆ ھەمووان دابین بکەن.
ھەر لەوبارەیەوە توێژەرێکی بواری ڕاگەیاندن، ئاماژەی بەوە دا کە، بەھۆی پڕ فرۆشی ئایفۆنە تازەکەوە، کۆمپانیای ئەپڵ ھەوڵەکانی خۆی خستۆتەگەڕ بۆ زیادکردنی ژمارەی ئەو بەرھەمە تازەیە، ھەربۆیە پێشبینی دەکرێت کە داھاتی ئەمساڵی کۆمپانیای ئەپڵ زیاتر بێت بەبەراورد بەچارەکی کۆتایی ساڵی رابردوو کە داھاتی کۆمپانیاکە ٣٤ بۆ ٣٧ ملیار دۆلار بوو.