بۆ‌ دڵ

ماڵپه‌ڕی‌ (بوكرا) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، گۆڤاری‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ پاشایه‌تی‌ بۆ كیمیاو خۆراك ئاشكرایكردووه‌،  توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ترێی‌ ڕه‌ش ئه‌نجامداوه‌، كه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ترێی‌ ڕه‌ش به‌ده‌رمانێك داده‌نرێت بۆ وه‌ستانه‌وه‌ی‌ دژی‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ دڵ‌و دژه‌ ئۆكسیدی‌ به‌توانای‌ تێدایه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ‌و ده‌ماخ.
گروپێك له‌توێژینه‌وه‌ران گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ میوه‌یه‌ هاوكاره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ چه‌وری‌ خراپ له‌خوێندا. 
پرۆفیسۆر (مایكڵ ئه‌فیرام) سه‌رپه‌رشتی‌ ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی‌ كردووه‌و ڕایگه‌یاند، ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆری‌ دژه‌ ئۆكسید له‌ناو ترێی‌ ڕه‌شدا دۆزراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش به‌دۆزینه‌وه‌یه‌كی‌ گرنگ داده‌نرێت بۆ پارێزگاریكردن له‌ته‌ندروستی‌ دڵ.