توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه گۆڤاری (خۆراك‌و كشتوكاڵ‌و كیمیا) له‌ئه‌مریكا بڵاویكردۆته‌وه ئاماژه به‌سوده‌كانی شوتی ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت بۆ وه‌رزشوانان، به‌وه‌ی یارمه‌تی گۆڕینی ئه‌و ماسولكه‌كانه ده‌دات كه تووشی ئازار بوون.
له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكراوه، شه‌ربه‌تی شوتی پێش مه‌شقی وه‌رزشی یارمه‌تیده‌ره له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی لێدانه‌كانی دڵ‌و كه‌متریش زیان بهماسولكهكان ده‌گات له‌كاتی وه‌رزشكردندا.
توێژینه‌وه‌ی زۆر كراوه له‌سه‌ر سووده‌كانی شوتی، له‌یه‌كێك له‌و توێژینه‌وانه‌دا باس له‌وه‌كراوه، شوتی ده‌تپارێزێت له‌تووشبوون به‌شێرپه‌نجه، به‌بۆچوونی توێژه‌ره‌وانیش، شوتی بۆیه به‌دژه شێرپه‌نجه داده‌نرێت به‌هۆی بوونی ماده‌ی (لایكوبین)ه‌وه‌یه، هاوكات به‌هۆی بوونی ماده‌ی (سیترۆلاین) له‌پێكهاته‌ی شوتیدا، ئارامی ده‌به‌خشێته لهشو سوڕی خوێن چالاك ده‌كات.
شوتی ده‌وڵه‌مه‌نده بهڤیتامینو خوێكان، هیچ چه‌ورییه‌كی تێدا نییه، بۆ ئه‌وه‌ی بێبه‌ش نه‌بیت له‌سوده‌كانی شوتی، ئه‌وا به‌ڕێژه‌یه‌كی باش ڕۆژانه بیخۆ.