شاره‌زایانی هۆڵه‌ندا ڕایانگه‌یاندووه، نوقڵ‌و شیرینییه‌كان زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ دهگهیهننو هیچ جیاوازییه‌كان له‌گه‌ڵ جگه‌ره‌دا نییه له‌ڕووی زیانه‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی پۆستای توركی، شاره‌زایانی هۆڵه‌ندا له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا ئاشكرایانكردووه، خواردنی شیرینی‌و خواردنه‌وه‌یان ههڕهشهیهكن له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان‌و ماده‌یه‌كی هۆشبه‌ری ڕۆژانه‌ی مرۆڤه‌كانن‌و تووشی ئالوده بوونیان ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی شیرینی ده‌خۆن ده‌بێت وریابن‌و زیانه‌كانی شیرینیش بزانن.
شاره‌زایانی هۆڵه‌ندا ده‌ڵێن:”شیرینی هۆكارێكه بۆ زیادبوونی كێش‌و دروستبوونی كێشه‌ی قه‌ڵه‌وی، هاوكات وازهێنان له‌زۆر خواردن‌و خواردنه‌وه شیرینییه‌كان، واته وازهێنانو دووركه‌وتنه‌وه‌یه له‌جگه‌ره‌و ماده هۆشبه‌ره‌كان”.