ئەمڕۆ دو شەممە كونسوڵی نوێی ئێران لە شاری سلێمانی سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی شارەكەی كرد و لەگەڵ سەرۆكی ژور كۆبویەوە
لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندیە بازرگانیەكان كرا و لای خۆشیەوە سەرۆكی ژور داوای لە كونسوڵی ئێران كرد كە بایەخێكی زیار بە مەرزی باشماخ بدەن لەروی رایكردنی كاری بازرگانان و نەهێشتنی ئەو گرفتانەی لەو مەزرزەدا توشیان دەبێت،چونكە بە وتەی سیروان محەمەد زۆرترین پەیوەندیە ئابوریەكان لە مەرزی باشمەوە لەنێوان سلێمانی و ئێراندا ئەنجامدەدرێت بۆیە پێویستە كار بۆ توندوتۆڵ كردنی ئەو پەیوەندیە ئابوریانە بدرێت
لای خۆشیەوە كونسوڵی نوێی ئێران لە شاری سلێمانی بەڵێنیدا كە بە جدیتر كار بكرێت بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانە و زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندیە بازرگانی و پیشەسازیەكانی نێوان سلێمانی و كۆماری ئیسلامی ئێران.

