هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سی-یه‌وه كۆچی دوایی كرد.
هێرش عه‌بدالرحمان، لێپرسراوی ناوه‌ندی مۆزیك، به‌خه‌ندانی ڕاگه‌یاندوە له‌ئێستادا هاورێیانو هونه‌ردۆستان‌و كهسو كاری حه‌مه‌ی نێرگز له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی حاجی ئه‌حمه‌دی كۆڵه‌ك له گه‌ڕه‌كی رزگاری شاری سلێمانی كۆبونه‌ته‌وه تاوه‌كو رێ‌و ره‌سمی به‌خاكسپاردنی به‌ره‌و گۆڕستانی سه‌یوان ده‌ستپێبكات.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئهوهكردوە پێده‌چێت له‌كاتژمێر 12ی نیوه‌رۆ ته‌رمه‌كه به‌ره‌و گۆڕستانی سه‌یوان له‌رێ و ره‌سمێكی شایسته‌دا به‌رێبكه‌وێت.
هه‌روه‌ك وتی “وه‌سێتی خۆی بووه ته‌رمه‌كه‌ی له‌گۆڕستانی سه‌یوان به‌خاك بسپێردرێت”.
ئێمەش وەك ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پرسەی خۆمان بۆ لەدەستدانی ئەو كەڵە هونەرمەندەی سلێمانی و گەلەكەمان رادەگەیەنین و داواكارین لە خوای گەورە سەبوری خانەوادەكەی و هەمو لایەكمان بدات و نێرگزیش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.