لهڕهشنوشی بودجه‌ی گشتی ساڵی (2014)ی عێراقدا، (860) ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ی بواری نه‌وت ته‌رخانكراوه، كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا كارده‌كه‌ن، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی نهوتو گازی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و بڕه پاره‌یه كێشه‌كه‌ی نێوان ههرێمو به‌غدا چاره‌سه‌ر ناكات.
(قاسم محه‌مه‌د) بڕیارده‌ری لیژنه‌ی نهوتو گاز، له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به NNA ڕاگه‌یاندوە، قه‌رزی ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ی بواری نه‌وت كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا كارده‌كه‌ن، بریتییه له (چوار) ملیار‌و (200) ملیۆن دۆلار، وتیشی:”بڕیاربوو له‌مساڵدا حكومه‌تی به‌غدا، نزیكه‌ی (دوو) ملیار دۆلار پاره‌ی كۆمپانیاكانی بدایه، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ی نهكردو كێشه‌ی گه‌وره له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدادا دروستبوو”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ته‌رخانكردنی (860) ملیۆن دۆلار له‌بودجه‌ی گشتی ساڵی داهاتووی عێراق، بۆ قه‌رزی كۆمپانیا بیانییه‌كانی بواری نه‌وت، بڕه پاره‌یه‌كی كه‌مه‌و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ناكات.
له‌مساڵدا حكومه‌تی به‌غدا ئاماده‌نه‌بوو، پاره‌ی ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ی بواری نه‌وت بدات, كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا كاری وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن، بۆیه له‌به‌رامبه‌ردا هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك، هه‌نارده‌ی نه‌وتی ڕاگرت.