وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌مانگی ئابی ڕابردوودا له‌چاو مانگی ته‌مووزدا زیادیكردووه، به‌جۆرێك (80) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه، كۆی داهاتی فرۆشتنی نه‌وتیش له‌چاو مانگی ته‌مووزدا زیادیكردووه.
(عاسم جیهاد) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌لێدوانێكدا بۆ NNA ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوە، هه‌رچه‌ند له‌مانگی ڕابردوودا چه‌ند جارێك به‌هۆی كرده‌وه تیرۆرستیهكانو ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆریه نه‌وتیه‌كانی نێوان كه‌ركوك- جه‌یهانی توركیا، هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌كه‌ركوكه‌وه بۆ توركیا ڕاگیراوه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی نه‌وت توانیویه‌تی له‌مانگی ئابی ڕابردوودا (80) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات، كۆی داهاتی فرۆشتنی نه‌وتیش له‌مانگی ئابدا، به‌رامبه‌ر به‌مانگی ته‌مووزی پێشووتر زیادیكردووه.
(عاسم جیهاد) وتیشی:”ئه‌و نه‌وته‌ی له‌مانگی ئابی ڕابردوودا هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه، دابه‌شكراوه به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتیه‌كانی به‌سره‌و كه‌ركوكدا، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتیش له‌مانگی ئابی ڕابردوودا به(104) دۆلار خه‌مڵێنراوه، سه‌رجه‌م ئه‌و بڕه نه‌وته‌ش له‌لایه‌ن (31) كۆمپانیای جیهانیه‌وه براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق”.