حكومه‌تی عێراق بڕیاریداوه به‌بێ سامانی نه‌وت له‌ماوه‌ی پێنچ ساڵدا، بوژانه‌وه‌ی ته‌واوی ئابوری وڵات مسۆگه‌ر بكات‌و ئاسه‌واری جه‌نگ‌و سزائابوریه‌كان بسڕێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی ڕادیۆ سه‌وا بڵاویكرده‌وه، حكومه‌تی عێراق پرۆژه‌یه‌كی خستووه‌ته‌ڕوو كه له‌ماوه‌ی پێنج ساڵدا بتوانن له‌ڕێی په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵ، پیشه‌سازیی‌و گه‌شتیاریه‌وه بتوانن ژێرخانی ئابووری وڵات به‌ته‌واوی ببوژێننه‌وه، (حسێن شه‌هرستانی) جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆكاروباری وزه ڕوونیكردووه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی دایانناوه، له‌ساڵی (2013 تاوه‌كو 2017) له‌ڕێگه‌ی خزمه‌تگوزاری، كشتوكاڵ‌و وه‌به‌رهێنانه‌وه به‌بڕی (357ملیار) دۆلار سود به‌بوژانه‌وه‌ی وڵات بگه‌یه‌نن.
هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری عێراقدا، ته‌نها پشت به‌سامانی نه‌وت نه‌به‌ستن.
له‌لای خۆیشیه‌وه (سامی مه‌تی) بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ڕونیكردووه‌ته‌وه، پلانیان هه‌یه تا ساڵی (2017) به‌رهه‌می گه‌نم بگاته (شه‌ش ملیۆن) تۆن، به‌رهه‌می جۆش (12 ملیۆن) تۆن له‌ساڵێكدا ، واش چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن به‌و پلانه پێنج ساڵیه، ڕێژه‌ی هه‌ژاری بۆ (19%) كه‌مبێته‌وه.