(860) ملیۆن دۆلار له‌بودجه‌ی گشتی ساڵی داهاتووی عێراق، بۆ پاره‌ی ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ی بواری نه‌وت ته‌رخانكراوه، كه له‌هه‌رێم كارده‌كه‌ن، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئاشكرایده‌كات، هه‌رێم یه‌ك دڵۆپ نه‌وت هه‌نارده ناكات‌و پاره‌شی له‌به‌غدا ناوێت.
(ئاشتی هه‌ورامی) وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به NNA ڕاگه‌یاندوە، هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌نییه یه‌ك دڵۆپ نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات، تاوه‌كو حكومه‌تی به‌غدا ته‌واوی مافه‌كانی هه‌رێم له‌بواری وزه‌و نه‌وتدا، به‌گوێره‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق دهستهبهرنهكات.
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌رێمی كوردستان ئه‌و قۆناغه‌ی تێپه‌ڕاندوه كه دانوستان بكات له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا له‌باره‌ی بودجه‌وه وتیشی:”نه‌وت هه‌نارده ناكه‌ین‌و پاره‌شمان له‌به‌غدا ناوێت”.
له‌ڕه‌شنوسی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی (2014)دا، كه بڕكه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی (150) ملیار دۆلار، (860) ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ی بواری نه‌وت ته‌رخانكراوه، كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا كاری وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن.