سیروان محەمەد: كێشەی بازرگانانی جگەرە چارەسەر كرا

بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی بازرگانانی جگەرە، رۆژی 18 ی ئەم مانگە، سیروان محەمەد جێگری یەكەمی یەكێتی ژورە بازرگانی و پیشەسازیەكانی هەرێم كە هاوكات سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیشە،لە بینای وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان  بەشداری كۆبونەوەیەكی كرد كە  هەریەكە لە بەڕێوەبەری گشتی گومرگ  نوێنەرانی وازارەتەكانی بازرگانی و پیشەسازی و پلاندانان و تەندروستی و شیخ ئەیاد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی دهۆك و چەندین بازرگانی جگەرە بەشداریان كرد
جێگری یەكەمی یەكێتی ژورە بازرگانی و پیشەسازیەكانی هەرێم رایگەیاند: كۆبونەوەكە بۆ گفتوگۆكردن بو سەبارەت بە نوسراوێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق كە تایبەت بە هاوردەكردنی جگەرە دەرچوە و ژمارەیەك رێمانمایی تێدایە كە دەبێتە كێشە بۆ بازرگانانی جگەرە و چالاكی بازرگانی ناهێڵێت.
سیروان محەمەد وتیشی: توانیمان لە رێگەی گفتوگۆوە كێشەكە چارەسەر بكەین و بگەینە ئەو ئەنجامەی كە هەركات عێراق پابەند بو  ئەوكات لە هەرێمیش پابەند دەبێت.
ئەم كۆونەوەیەش لە كاتێكدایە كە لە چەند رۆژی رابردودا بازرگانانی جگەرە سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان كرد لە كۆبونەوەیەكدا باسیان لە كێشەو گرفتەكانیان كرد.