هەڵبژاردن ئیبراهیم خه‌لیل دادەخات

به‌بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شه‌وی 20 له‌سه‌ر 21ی ئه‌یلولی 2013، ده‌روازه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل داده‌خرێت و رێگه‌ی هاتوچۆی سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و گواستنه‌وه‌ی نه‌فه‌ر قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
نه‌جمه‌دین نێروه‌یی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مه‌رزی ئیبراهیم خه‌لیل، به‌ (خه‌ندان) ی راگه‌یاندوە: وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ بڕیاره‌ رۆژی شه‌ممه‌ (21ی ئه‌یلولی2013) به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ بڕیارێكی ره‌سمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شه‌وی 20 له‌سه‌ر 21ی ئه‌یلولی 2013، له‌ سه‌عات 12:30 خوله‌كی شه‌و، هاتوچۆی هه‌موو جۆره‌ ئۆتۆمبێل و پیاده‌یه‌ك له‌ مه‌رزه‌كه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند: شه‌وی 21 له‌سه‌ر 22 ده‌روازه‌كه‌ ده‌كرێته‌وه‌و هاتوچۆ تیایدا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.